ناو: مەولود
ناوی باوک: سۆفی
نازناو: حسێن سەعاتچی
ناوی تەواوی (مەولود سۆفی ئەمین) ە، لە ساڵی (1924) لە گوندی (سیرمە) ی سەر بە #مەخموور# لە دایکبووە، بۆ خوێندنی فەقێیاتی دەچێتە گوندی (چەغە میرە) ی سەربە شارەدێی (کەندێناوە-#دیبەگە#) لای مەلای ڕەش دەخوێنێ، دوایی دەچێتە گوندی #عەوێنە# و گردەسۆر و مەخموور لای مەلا محەمەد لەک زیاترخوێندنی ئاينی دەخوێنێ، لە ساڵی 1948 دەبێتە مەلا لە گوندی #سۆفی سمایل#، پاشان دێتە گوندی #گاوەرە#، لە ساڵی 1963 ماڵی دێتە مەخموور، لە #06-09-1993# لە #هەولێر# کۆچی دوایی کردووە، ئەوەش پارچەیەکە لە هۆنراوەی مامۆستا مەلاحسێن سەعاتچی:
وەرە يا تير تەماشاکەم، نەوەک مەرگم ببينی گیانه
لەبەر موژگانی چاوی تۆ دڵی من کەوتە کێوانه
لەسەد جێ کون بووە جەرگم بە تيری مەستی چاوی تۆ
بۆيە لێرە دەسووڕێتن بەبێ باڵ هەروەک پەروانە
لەسەر ڕێگا لەبەحری غەم کە من دەرچووم وا ماوم
لەمەوجی خوێن و فرمێسکان گوڵی من وا لە فەوتانە [1]