#مۆزەخانەی نیشتمانیی دهۆک# کە لە ساڵی 1989دا دامەزراوە تا ئێستا زیاتر لە 800 پارچە شوێنەوار و کەلوپەلی جیاجیای لەخۆ گرتووە.
د. بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلوپوور لە دهۆک، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ''بۆ یەکەم جار مۆزەخانەی نیشتمانیی دهۆک لە ساڵی 1989دا دامەزرا و لە ساڵی 1990دا هەموو کەلوپەلەکانی مۆزەخانەکە گوازرانەوە بۆ بەغدا تاکوو لە ساڵی 2013دا جارێکی دیکە مۆزەخانەی دهۆک کرایەوە و ئەو کەلوپەلانەی تێدا نیشان درا''.
گوتیشی: ''لە مۆزەخانەی دهۆکدا شوێنەواری 20 چەرخی مێژوویی پارێزراوە و مۆزەخانەکە سێ هۆڵی کراوەی هەیە و 800 پارچە شوێنەوار ی تێدایە و زیاتر لە پێنج هەزار کەلوپەلی مێژووییش لە کۆگاکاندا پارێزراون، چونکە جێگا نییە نمایش بکرێن''.
باسی لەوەش کرد کە مێژووی بەشێک لەو کەلوپەلانە بۆ 10 هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,300
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!