ئەڤین ئاسۆ: لە پێناو ژینا ئەڤین ژن و ژیان بەردەوام دەبێت
خانمە پێشکەشکار، #ئەڤین ئاسۆ# لەسەر مەرگی #ژینا ئەمینی# هاتە دەنگ و دەڵێت:
ئازیزم ژینا گیان چەند ڕۆژە هەر ئەمەوێت شتێک بنوسم پێناسە بێت بۆ مەرگی ناوادەی بە غەدر لێکراوی تۆ، مەخابن وشەکان نابنە ڕستەی پێناسەکراو بۆ خەمی کۆچی تۆ، ئارام بنو کیژە کورد تۆ ئیتر سیمبولی ئازادی و ڕاچلەکانی ئافرەتانی کوردی و توانیت بە مەرگت هەموان کۆبکەیتەوە تا بە دەنگی بڵند و دلێرانە بڵێن بەسە بە ناحەق کوشتنی گەنج و پیر و ئافرەت و پیاوی کورد
خودا سەبوری خانەوادەکەت وهەمووان بدات، من لە هۆنینەوەی وشەکان بۆ کۆستێکی وەک تۆی پەری ئاسا زیرەک نیم، چونکە هیچ وشەیەک ناتوانێت پێناسەی لە دەستدانت بکات بە دڵنیاییشەوە چەندین بەرنامە و سەدان سەعاتیش بەس نییە، بەڵام بەڵێن بێت لە پێناو تۆ و ژیناکانی تر ئەڤین ژن و ژیان بەردەوام بێت تا قوربانیتان هەمیشە بە زیندویی بهێڵینەوە و بەرز ڕایبگرین. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,647
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!