بەڕێز #سیامەند موعینی# هاوسەرۆکی پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک)، پەیامێکی بۆ خەڵکی کوردستان بڵاو کردەوە.
$دەقی پەیامەکە$
خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان
سڵاو دەنێرم بۆ خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان
زوڵم و زۆرداری و بێ قانونی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی ئەم ساڵانەی دەستەڵاتداریدا، گیانی هەزاران گەنج و ئینسانی تێکۆشەری کردۆتە قوربانی. #ژینا ئەمینی# کچە کوردی بێ ناز لە پایتەختی ئێران کرا بە قوربانی خوێنخۆری و زێهنیەتی پیاوسالاری ڕژیمی کۆنەپەرەستی ئێران. ژنان، گەلان، کرێکاران و بەواتایەکی ترهەموو دانیشتوانی ئێران بە دەستی حاکمیەتێکی تۆتالیتەر و دیکتاتۆر ئیسلامی سیاسی لە ناو سنورەکان ئێراندا بەند کراون و هەموو مافەکانیان لێ زەوت کراوە. ژن هەموو مافێکی سروشتی لێ هەستێندراوە و وەک کۆیلەیەک لە ناو ئەم سیستمە و سونەتی دواکەوتوی ئێراندا قەتیس کراوەتەوە.
ژنانی ڕاپەڕیوی کوردستان بونەتە نمونەی قارەمانێتی و سومبولی بەرخۆدان و پێشەنگایەتی خەباتی ئازادیخوازی لە هەموو کوردستان و ئێستاش بە کردەوە ژنانی کوردستان پێشەنگی هەموو ژنانی ئێران دەکەن. گەلی قارەمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە کردەوە نیشانیان دا کە لایقی ئازادی و سەربەستین و ئیتر کۆیلەتی لە هیچ حاکمیەتێکی دیکتاتۆر و داگیرکەر قبوڵ ناکەن. ڕۆژی دووشەممە کرا بە قۆناخێکی وەرچەرخان و خەڵکی شارەکانی کوردستان یەک دەنگ نیشانیان دا کە ئامێزیان بۆ ئازادی کوردستان کردۆتەوە و بە درۆشمی “شەهید نامرن” و “ژن ژیان ئازادی” بە هەموو خەڵکی ئێرانیان ڕاگەیاند کە گەلی کورد یەکگرتوە و یەکگرتوش زوڵم قبوڵ ناکات و بە دژی داگیرکاری تێکۆشان دەکەن. ئیتر ئەم سەردەمە، گەلی کورد لە چوارچێوەی نەتەوەی دێمۆکڕاتیک پێشەنگایەتی گەلانی چەوساوەی ئێران دەکات و بۆ ئازادی و کەرامەتی ئینسانی پڕۆژەی خۆی هەیە و شۆونیزم و کۆنەپەرەستی حاکمیەتی ناوەندی بەتەواوی ڕەد کردۆتەوە.
لە کۆتاییدا سەرەخۆشی لە دایکی ژینا و کەس و کاری دەکەم و سێبوریان بۆ دەخوازم و هیوادارم برینداران و زەرەرمەندبوانی ئەم ئێعترازە هەرچی زوتر چاک ببنەوە. بە پێشەنگی ژنان و بەردەوامی نارەزایەتی و تێکۆشان تۆڵەی هەموو شەهیدانی کوردستان لە داگیرکەران و کۆنەپەرەستان دەکەینەوە.
سیامەند موعینی
هاوسەرۆکی پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک)
#19-09-2022#
[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,896
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!