#قوباد تاڵەبانی# بەرپرسی سکرتارییەتی مام #جەلال تاڵەبانی#شکستیهێنا لە کۆنتڕۆڵکردنی دەزگای مرۆیی مام و بەهۆی ئەو شکستەوە دەزگایەکی نوێ دادەمەزرێنێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار کەوتووە، لە ماوەی ڕابردوو، چەند مانگێک قوباد تاڵەبانی هەوڵیداوە، کۆنتڕۆڵی دەزگای مرۆیی مام بکات، کە لەلایەن گەشەی هاوسەری #لاهور شێخ جەنگی#، هاوسەرۆکی دەرکراوی یەکێتی دامەزرابوو.
هەر بەپێی زانیارییەکان، قوباد تاڵەبانی دەیویست ناوی ئەو دەزگایە بخاتە سەر ناوی خۆی و دوای کۆنتڕۆڵکردنی پەرە بە کارەکانی بدات، بەڵام بەرپرسانی دەزگاکە سەرجەم هەوڵەکانیان ڕەتکردبووەوەو ڕازی نەبوون داواکارییەکانی کوڕەکەی مام جەلال جێبەجێبکەن.
بوار زانیویەتی، قوباد تاڵەبانی دوای ئەوەی بێ هیوە بووە لە کۆنتڕۆڵکردنی دەزگای مرۆیی مام، فەرمانی بە کەسە نزیکەکانی کردووە، دەزگایەکی نوێ بەناوی سەرۆک مام جەلال دابمەزرێنن، بۆ ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی دەزگای مرۆیی مام، کە چەند ساڵێکە دامەزراوە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,044
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!