#هەندرێن محەمەد# سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق لە وتووێژێکی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت سوپاسی دادگای فیدڕاڵ دەکەم بۆ ئەوەی کە بە ویژدان و دادپەروەر بوو له و بڕیارەی داویەتی تەنانەت دەمەوێت سوپاسی سکاڵاکارانیش بکەم، چونکە ئەوان بوونە هۆی ئەوەی ئه و کۆمیسیۆنە بەشێوەیەکی فەرمی و دەستوریی بناسرێت، هەرچەندە لە سەرەتادا پێمان ناخۆش بوو کە ئه و سکاڵایە کرا، بەڵام بەخێر گەڕایەوە بۆ کۆمیسیۆنی کوردستان، دەشڵێت ئومێد دەکەم هەموو لا هاوکاری ئه و کۆمیسیۆنە بن تەشهیر کردن بە کۆمیسیۆن بە دامەزراوەیەکی هەرێم شتێکی خراپە و شتێکی نیشتیمانی نییە ئەگەر هاتوو ئێمە لە داهاتوودا بچینە ناو پرۆسەیەکی هەڵبژاردنەوە، بەڕاستی ئەمجارە کۆمیسیۆن بەر پەرچدانەوەی یاسایی توندمان دەبێت بەرامبەر هەر لایەنێک تەشهیر بە کۆمیسیۆن بکات بەپێی ئه و یاسایانەی کە لە هەرێمە.
هەندرێن محەمەد زیاتر وتییەوە جێگای دڵخۆشیە بەڵێ سەد لە سەد کۆمیسیۆنی کوردستان دەسەڵاتی ئەنجامدانی هەموو هەڵبژاردنەکانی هەیە لە کوردستانی عێراق هەر جۆرە هەڵبژاردنێک بێت یان هەر جۆرە ڕاپرسیەک بێت. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 864
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!