#لالش# گرنگترین و پیرۆزترین شوێنی ئایینی بڕوادارانی ئایینی #ئێزدی#یە کە ساڵانە خەڵکی بڕواداری ئەم ئایینە بە مەبەستی حەج کردن و جێبەجێکردنی ڕێوەرەسمی ئایینی سەردانی ئەم پەرەستگەیە دەکەن.
پەرەستگەی لالش کە یەکێک لە کۆنترین پەرەستگەکانی کوردستان و عێراقە بە دووریی 60 کم لە شاری دهۆک، دەکەوێتە 14 کیلۆمەتریی شارۆچکەی ئێسفنێ، ئەم شوێنە کەوتووەتە ناو دۆڵێک، کە بە زنجیرە چیای بچووک دەورە دراوە، واتا لە بەشی ڕۆژئاواوە بە چیای حەزرەت و لە بەشی باشووروە بە چیای مەشەت و لە باکووریشەوە بە چیای عەرەفات دەور دراوە و تەنیا لە بەشی ڕۆژهەڵاتەوە کە ڕێگای هاتوچۆ هەیە بۆ سەردانی شوێنەکه.
ئەم پەرەستگەیە، کە لەلایەن پەیڕەوانی ئایینی ئێزدی بە (لالشی نوورانی) دەناسرێت، بەهۆی مێژووە کۆنەکەی و هەبوونی مەزارگەی کەسایەتیی بەناوبانگ و کاریگەریی ئەم ئایینە (شێخ ئادی) و کوڕەکەی، وەک پیرۆزترین شوێنی ئایینی ئێزدی دەناسرێت، پەیڕەوانی ئەم ئایینە پێیان وایە، هەموو ئێزدییەک لە ژیانی خۆی دەبێ بۆ یەک جاریش بێت سەردانی لالش بکات، کە ئەمە هاوشێوەی جێبەجێکردنی فەریزەی حەج وایە.
بە بڕوای ئێزدییەکان، جیهان و ئەفراندن لە لالشەوە دەستی پێ کردووە و و چیای لالش یەکەم مەنزڵگەی خوا بووە.
ئامادەکردنی: سارا سەردار
[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,104
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!