#شاسوار عەبدولواحید# سەرۆکی جوڵانەوەی #نەوەی نوێ# میدیاکارە نان بڕاوەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەگرێتە خۆ و دەیانخاتە سەر کار.
ماوەیەکە شاسوار عەبدولواحید گفتوگۆ لەگەڵ ئەو میدیاکارانە دەکات، کە پێشتر لە دەزگاکانی یەکێتی نیشتمانی بوون و ئێستا دەرکراون.
ئامانجی شاسوار عەبدولواحید، گرتنەخۆی ئەو میدیاکارانەی یەکێتییە لە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی و بۆ ئەوەش تا ئێستا لەگەڵ چەند میدیاکارێکی ئەو حیزبە ڕێک کەوتووە و خستوونییەتە سەر کار.
ئێستا کەناڵی کورد نیوز، کە ئۆرگانی فەرمی جوڵانەوەی نوێیە گەورە دەکرێت و #سامان بەشارەتی# کراوە بە بەرێوەبەری ئەو دەزگایە، کە ئەو ڕۆژنامەنووسە پێشتر بەرپرسی تۆڕی میدیایی ئێستا بوو، بەڵام لەلایەن #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی یەکێتی بەهۆی چەند کێشەیەکەوە لە دەزگاکە دەرکرا.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، جگە لەو ڕۆژنامەنووسە، چەندین ڕۆژنامەنووسی تر، کە پێشتر لە دەزگاکانی یەکێتی بوون، ئێستا چوونەتە لای شاسوار عەبدولواحید و لە دەزگا جیاوازەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کار دەکەن. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 799
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!