کەمێک لە ئێستا لە نزیک ئەندەرپاسی ڕەئوف بەگ لە شەقامی سالم لە #سلێمانی#، کوڕی #جەمیل هەورامی# تەقە لە خەزووری دەکات و برینداری دەکات.
ژیوار جەمیل هەورامی، ماوەیەکە کێشەی لەگەڵ خەزووری هەیە و ئەمشەو تەقەی لێکردووە و برینداری کردووە. بەپەلە خەزووری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
پاشان کورەکەی جەمیل هەورامی کە تەقەی کردووە، خێزانەکەی و خوشکی خێزانەکەی دەڕفێنێت بەرەو شوێنێکی نادیار.
جەمیل هەورامی، پێشتر ئەندامی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بووە و ئێستا سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە درێرینەکانە. [1]