بە تۆمەتی دیار نەمانی پارە لە ئاساییشی گشتی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، هێزێکی ئەنجومەنی ئاساییش، لیوا شۆڕش عەباس، بەڕێوەبەری ژمێریاری ئاساییشی گشتییان دەستگیر کرد.
سەرچاوەیەکی ئەمنی هەواڵەکەی پشت ڕاست کردەوە و ڕایگەیاند: جگە لە لیوا شۆڕش عەباس بەشێک لە ستافەکەشی لەلایەن هێزێکی ئەنجومەنی ئاساییش دەستگیر کراون.
وتیشی: ماوەیەک بوو ئەم ستافە لە ژێر چاودێریدا بوون، چونکە لیوا شۆڕش عەباس، بە ماوەیەکی کەم دەوڵەمەند بوو و دواتر دەرکەوت پارەیەکی زۆری لە خەڵک وەرگرتووە و سوودی لە پۆستەکەی بینیوە.
ڕوونیشیکردەوە: دۆسیەکە دراوەتە دادگا و لێکۆڵینەوەی زیاتر دەکرێت.
لیوا شۆڕش عەباس، پێش چەند ساڵێک ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی #هەولێر# بوو و دواتر دەوامەکەی گواسترایەوە بۆ ئاساییشی گشتی هەولێر. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 816
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!