هیچ سەرۆکایەتییەک خۆی نەکردە خاوەنی یاسای درێژکردنەوەی تەمەنی پەڕڵەمان
بەبێ ئەوەی کەس واژوو لەسەر یاسای تەمەنی درێژکردنەوەی پەڕڵەمانی کوردستان بکات لە ڕۆژنامەی وەقائعی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە.
لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوو، یاسای درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستان لە ژمارە 293ی ڕۆژنامەی وەقائعی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە و بەبێ ئەوەی هیچ کام لە سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان و پەڕڵەمان واژوو لەسەر یاساکە بکەن.
بە هەماهەنگی #ڕێواز فایەق#، سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان واژووی لەسەر یاساکە نەکردوو تەنانەت دوای بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقائعی کوردستانیش واژووی سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستانیشی لەسەرنەبوو.
بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان هەر یاسایەک دوای تێپەڕبوونی ماوەیی یاسایی دەرچوونی ئەگەر سەرۆکی هەرێمی کوردستان واژووی لەسەر نەکرد ئەوا یاساکە بە دەرچوو ئەژمار دەکرێت. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 800
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!