باوەڕەشانی یان باباڕەشانی شارەدێیەکە، کەوتووەتە گوندەواری باوەڕەشانی، ناوچەی چەنگ ئەڵماس، شارستانی بیجاڕ، پارێزگای #سنە#، ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەم شارەدێیە ناوەندی گوندەواری باوەڕەشانیە.
دەڵێن لە دەورانی کۆندا حەوت برا هاتوونەتە ئەم مەڵبەندە و هەرکام لە شوێنێکدا نیشتەجێ بوون، کە ئێستا ئەو شوێنانە بەناوی هەرکام لەو برایانە ناودێر دەکرێت وەک(باوەگوڕگوڕ، باوەنەزەر، باوەفەقێ، باوەسورخە، باوەوسێن، باوەڕەشانی، باوەکەرەم).
باوەڕەشانی هاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندانە:
لە باکوورەوە لەگەڵ گوندی گەرەچیا.
لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی کونامار.
لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ گوندی سەڵەواتاوا.
لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی شوشتەری.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 276
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!