Βιβλιοθήκη Βιβλιοθήκη
Αναζήτηση

Kurdipedia είναι η μεγαλύτερη πολύγλωσση πηγές για την κουρδική πληροφορίες!


Search Options





Σύνθετη Αναζήτηση      Πληκτρολόγιο


Αναζήτηση
Σύνθετη Αναζήτηση
Βιβλιοθήκη
Kουρδικά ονόματα
Χρονολόγιο των γεγονότων
πηγές
Ιστορία
Συλλογές του χρήστη
Δραστηριότητες
Αναζήτηση Βοήθεια;
Δημοσίευση
Video
Ταξινομήσεις
Τυχαία item!
Αποστολή
Στείλτε το άρθρο
Αποστολή φωτογραφίας
Survey
Η γνώμη σας
Επικοινωνία
Τι είδους πληροφορίες που χρειαζόμαστε!
Πρότυπα
Όροι Χρήσης
Στοιχείο ποιότητας
Εργαλεία
Σχετικά με
Kurdipedia Archivists
Άρθρα για εμάς!
Προσθέστε Kurdipedia στην ιστοσελίδα σας
Προσθήκη / Διαγραφή Email
Στατιστικά Επισκέπτες
Στατιστικά στοιχεία
Γραμματοσειρές Μετατροπέας
Ημερολόγια Μετατροπέας
Γλώσσες και διαλέκτους των σελίδων
Πληκτρολόγιο
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Γλώσσες
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Ο λογαριασμός μου
Είσοδος
Η ιδιότητα του μέλους!
Ξεχάσατε τον κωδικό σας!
Αναζήτηση Αποστολή Εργαλεία Γλώσσες Ο λογαριασμός μου
Σύνθετη Αναζήτηση
Βιβλιοθήκη
Kουρδικά ονόματα
Χρονολόγιο των γεγονότων
πηγές
Ιστορία
Συλλογές του χρήστη
Δραστηριότητες
Αναζήτηση Βοήθεια;
Δημοσίευση
Video
Ταξινομήσεις
Τυχαία item!
Στείλτε το άρθρο
Αποστολή φωτογραφίας
Survey
Η γνώμη σας
Επικοινωνία
Τι είδους πληροφορίες που χρειαζόμαστε!
Πρότυπα
Όροι Χρήσης
Στοιχείο ποιότητας
Σχετικά με
Kurdipedia Archivists
Άρθρα για εμάς!
Προσθέστε Kurdipedia στην ιστοσελίδα σας
Προσθήκη / Διαγραφή Email
Στατιστικά Επισκέπτες
Στατιστικά στοιχεία
Γραμματοσειρές Μετατροπέας
Ημερολόγια Μετατροπέας
Γλώσσες και διαλέκτους των σελίδων
Πληκτρολόγιο
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Είσοδος
Η ιδιότητα του μέλους!
Ξεχάσατε τον κωδικό σας!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Σχετικά με
 Τυχαία item!
 Όροι Χρήσης
 Kurdipedia Archivists
 Η γνώμη σας
 Συλλογές του χρήστη
 Χρονολόγιο των γεγονότων
 Δραστηριότητες - Kurdipedia
 Βοήθεια
Νέα θέση
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν
02-02-2018
هاوڕێ باخەوان
Στατιστικά
Άρθρα 519,753
Εικόνες 105,225
Βιβλία 19,553
Σχετικά αρχεία 97,936
Video 1,414
Μέρη & Οργανισμοί
Δημοκρατικό Κόμμα του Ιρανι...
Μάρτυρες
Φιντάν Ντογάν
Χάρτες
Mε πράσινο οι περιοχές που ...
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημ...
Βιβλιοθήκη
Αζάντ με λένε
یەکگرتوو و شکستی ڕیفۆرمی ئاینیی
Ομάδα: Άρθρα | Άρθρα Γλώσσα: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
στοιχείο κατάταξη
Άριστη
Πολύ καλό
Μέσος όρος
Κακή
Κακό
Προσθήκη στις συλλογές μου
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!
Είδη ιστορία
Metadata
RSS
Αναζήτηση στο Google για τις εικόνες που σχετίζονται με το επιλεγμένο στοιχείο!
Αναζήτηση στο Google για το επιλεγμένο στοιχείο!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
یەکگرتوو و شکستی ڕیفۆرمی ئاینیی
Άρθρα

یەکگرتوو و شکستی ڕیفۆرمی ئاینیی
Άρθρα

$یەکگرتوو و شکستی ڕیفۆرمی ئایینیی$
نووسینی: #عەلی مستەفا کەریم#
دەکرێ لە ستایشی یەکگرتوودا ئەوە بڵێین کە تاکە حیزبە بەشداریی شەڕی براکوژی و شەڕی ناوخۆی نەکردووە و وەکو حیزبێکی بێچەک لە ژینگەیەکی باروتاویدا خۆی ڕاگەیاند، تاکە حیزبە لە هەردو زۆنی سەوز و زەرد دا ئەندام و لایەنگری هەبوە و ئەمەش بوەتە هۆکاری ئەوەی تاکو ئێستەش ڕۆڵی هەبێت لەوەی هەرێم نەبێت بە دو ئیدارەی تەواو جیاوازەوە. جگە لەوەش یەکێکە لەو لایەنانەی کەمترین دەستی هەیە لە گەندەڵیدا. من تاکو ئێستەش شکنابەم کە ئەندامەکانی فایلیان هەبوبێ لەگەڵ ڕژێمی بەعسی ڕوخاو. ڕاستەوخۆ وەکو حیزبەکانیتر دەستی تێکەڵ نەکردووە لەگەڵ ڕژێمە کوردکوژەکانی وێنەی تورکیا و ئێران و سووریا و کوردی ئەو پارچانەی ئازارنەداوە.
ئەمانە شایانی ستایشن و سەروەرین بۆ حیزبێکی وەکو یەکگرتوو کە لە ماوەی دەساڵی یەکەمی تەمەنی دا تۆماریکردن. بەڵام ئایا بۆچی یەکگرتوو دواتر نەیتوانی نە لە مەیدانی سیاسیدا پێشبکەوێت و دەنگی شەقام بەدەستبهێنێت، بەڵگەش بۆ ئەمە ئەوەیە کە هەڵبژاردن دوای هەڵبژاردن ئەو حیزبە پاشەکشەی کرد، لە هەڵبژاردنی ناو توێژی قوتابیانەوە بۆ هەڵبژاردنەکانی شارەوانی و پارلەمان. نە لە مەیدانی بازنەی ئەوەی پێیدەگوترێت گوتاری ئایینییدا پێشبکەوێت و پێشەنگبێ؟ بەڵگەش بۆ ئەمە ئەوەیە کە تازە بە تازە لە کاتی ڕاگەیاندنی بیستوحەوت ساڵەیدا ڤێستیڤاڵی سەرپۆش ڕێکدەخات.
ئێمە هۆکاری پاشەکشێ و شکستەکانی یەکگرتوو بۆ ئەوە دەگێڕینەوە کە ئەو حیزبە لە دو ڕۆڵی سەرەکیدا شکستیهێنا کە دەبو حەتمەن ئەنجامیان بدات، ئەوانیش یەکەمیان ئەوەیە کە لە ڕوی سیاسییەوە لە ماوەی زێرینی خۆی دا، کە دەکاتە پاش شەڕی ناوخۆ تاکو هاتنەئارای بزووتنەوەی گۆڕان، نەیتوانی ببێتە ئۆپۆزسیۆنێکی کارا. دوەمیان لە بازنەی گوتاری ئایینییدا شکستی لەوەدا هێنا کە ئەو گوتارە نوێبکاتەوە و نەیتوانی بکرێتەوە بەڕوی کۆمەڵگە دا و هەنگاوی بوێرانە بنێت و هەر لە بازنەیەکی چەقبەستودا، کە گەڕانەوەیە بۆ گوتاری داخراوی ئایینی- حیزبی، دەخولێتەوە.
لێرەدا هەوڵدەدەین ئەو دو شکستە ڕونبکەینەوە:
یەکگرتووی ئیسلامی سەرەڕای پاشخانە ئیخوانی و گوتارەکەی کە گوتاری تاقمێکی ئایینیی داخراوبو، بەڵام لەگەڵ ڕاگەیاندنیدا زۆر بەخێرایی بە ڕوی کۆمەڵگەدا دەکرایەوە. ئەوەبو لەماوەیەکی کەمدا زۆرێک لە دۆزە نەتەوەییەکان و مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسیبونی تەبەنیدەکرد و لە بواری گوتاری ئایینیشدا هەم لەناو خۆی و هەمیش بەرەو ڕوی دەرەوە هەنگاوی خێرای دەنا، تاکو کار گەشتە ئەوەی لە کۆنگرەکانی کۆتاییدا کە پاشگری /ئیسلامی/ لە حیزبەکەی بکاتەوە. لەم قۆناغەشدا خوێنەوار و چالاکوان و ڕۆشنبیر و سیاسییەکانی لە پێشتربون و لە بەرانبەردا مەلا و بانگخوازەکانی خەریکبو دەکەوتنە پەراوێزەوە و خۆیان بە غەریب و پاشکۆ دەبینی لەو حیزبەدا. بەڵام ئەوەی ئێستە دەیبینین، بەتایبەت لە 2010 ەوە، تەواو پێچەوانە بوەتەوە کە بانگخواز و مەلاکان لەناو یەکگرتوودا گوتار و وتارەکانتان زاڵبوەتەوە و تەنانەت سیایسی و ڕۆشنبیرەکانیان لە هەڵبژاردنەکاندا بە دەنگی بانگخوازەکانیان دەچنە پەڕڵەمانەوە! ئێمە لەمەدا دیارترین هۆکار باسدەکەین کە هاتنە شاری کۆمەڵی ئیسلامییە.
چۆن کۆمەڵی ئیسلامی یەکگرتووی شکستپێهێنا لەوەی بەردەوامبێت لە کرانەوەی گوتاری ئایینیدا ؟
کۆمەڵی ئیسلامی، کە چەند ساڵێکبو لە هەڵەبجە/ هەورامان/ خورماڵ دابڕابون، تێکەڵیەکبو لە جیهادییەکانی ناو بزووتنەوە و (بروتنەوەی ڕاپەڕینی ئیسلامی). بروتنەوەی ڕاپەڕینی ئیسلامی(نەهزە) ئەو کۆمەڵەیە بون کە پێشتر ئیخوان بون و دواتر لە زەمینە ئیخوانییەکەی پێش ڕاگەیاندنی یەکگرتوو جیابووبوونەوە. واتە کۆمەڵ تێکەڵەیەکبون لە باکگراوندی چەکداریی وێنەی جیهادییەکان و بانگخوازیی وێنەی ئیخوانییەکان کە لە کوردستان یەکگرتوو نوێنەرایەتییان دەکات. لەم ماوەدا، لە نێوان ساڵانی 94 بۆ 2000 کە شەڕی ناوخۆ و نە جەنگ نە ئاشتیبو لە نێوان یەکێتی و پارتیدا و جەنگی درێژخایەنبو لە نێوان بزووتنەوەی ئیسلامی لەگەڵ هەردولایاندا، واتە جەنگی گشت بەرانبەر گشتبو، تەنانەت حیزبە بچوکوکانیش، دابەشبووبوون بەسەر هەردو بەرەی جەنگدا، جگە لە یەکگرتوو، ئەو حیزبەی کە لەگەڵ هیچ لایەک لە جەنگدا نەبو. ئەم بێلایەنییەی یەکگرتوو لە جەنگدا ئەوەی بۆ ڕەخساند لە هەمو شار و ناوچەکاندا تەواو خۆی ڕێکبخات، ئەندام و چالاکوانی گەنجی ئامادە و پەروەردەکردبو. لەم قۆناغەدا یەکگرتوو ئامادەیی ئەوەی هەبو کە گوتارە ئایینییەکەی لە حەڵاڵ حەرام و کافر و موسڵمان، حیجابو بێحیجاب، ڕیش و بێڕیشەوە فراوانتر و ڕەنگاورەنگتر بکات بۆ مەسەلە عیرفانی و ڕۆحانییەکان و لەو لاشەوە قسەکردن لەسەر پێکەوەژیان و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و مافە مەدەنییەکان و گونجاندنی گوتاری ئیسلامی لەگەڵ ئەم دۆزە نوێیانە دا.
هەر لەم دۆخەشدا کۆمەڵی ئیسلامی بە زەبری لێدانەکانی ئەمریکا 2003 ناوچەکانی خۆی بە بێچەک بەجێهێشت و هاتە شارەکانەوە. بەهۆی ئەم ڕێکەوتە سیاسییەوە کۆمەڵ بە زەبری واقعی نوێ دەبو گوتارەکەی خۆی کە لە سەر دوالیزمەکانی حەرام و حەڵاڵ، کافر و موسڵمان، ئایینی و نائایینی دامەزراندبو، بە هەندێ دەستکارییەوە بە کەرەستەی نوێوە دەستپێبکات، لەمەشدا تاکە فریادڕەس بۆ دۆخی نوێی کۆمەڵ ئەزموونی چەندین ساڵەی یەکگرتوو بو وەکو نموونەیەک کە تاقیکرابوەوە و لەبەردەستدابو، لەمەشدا توانی زۆر زیرەکانە سودی لێبینی. کۆمەڵ لە ڕوی میدیاییەوە وێنەی یەکگرتوو کەناڵی تەلەڤزیۆنی پەیام و چەند ئێزگەی جیاوازی لە شارەکاندا بە یارمەتی لۆجستی و دارایی ئێران دامەزراند. سەرەتا بەبێ مۆسیقا و وێنەی ئافرەتانی لە دورەوە پێشاندەدا، یان دەیشێواند. چونکە وەکو پاشخان سەلەفییەک کۆمەڵ پێیانوابو کە مۆسیقا حەرامە و وێنەی ئافرەت نابێت پیشانبدرێت، تەنانەت لە ڕۆژنامەکەیاندا وێنەی ژنانیان بەجۆرێک تێکدەدا واهەستدەکرا کە ئەو کەسە تاوانێکی کردووە یان تۆمەتبارە و لەبەر یاسا دەموچاوی پیشان نادرێت. بەڵام قۆناغ دوای قۆناغ میدیای کۆمەڵ لە ڕوی کوالێتی و بینەرەوە بویە ڕکەبەری میدیای یەکگرتوو. واتە لە قۆناغی یەکەمدا کۆمەڵ بەو گوتارە تەقلیدییەیان کە جەخت لە دوالیزمە ئایینییەکان دەکاتەوە، بە زەقکردنەوەی چەمکەکانی (قورئان، حەدیس، بیدعە، ) توانی ئەو جەماوەرە موحافزکارە ئاییندارەی، کە یەکگرتوو لەپاش شکستی بزووتنەوەی ئیسلامی دەیدواندن و خەریکبو ڕامیدەکردن، کۆمەڵ لێیوەرگرتنەوە. بەمپێیە کۆمەڵ بە ڕەوتە نەریتییەکەی خۆی، بەڵام بە کەرەستەی نوێی میدیاییەوە، بە مەلا و بانگخوازەکان کە بڕبڕەی پشتی گوتار و دەموچاوەکانیبون و بە وەعز و گوتاری حەڵاڵ حەرام و نوێنەرایەتی سونەت و دژایەتی بیدعەت و گوتاری بەناو قورئانی، ئەو جەماوەرە سادە ئایینییەی بۆ لای خۆی ڕاکێشایەوە کە بە سادەیی گوێ لە ئامۆژگاری و قورئان و حەدیس دەگرن، بە تایبەت ئەو جەماوەرەی کە لە شەڕی ناوخۆدا لە بزووتنەوەی ئیسلامی دابڕابون. ئەمەش ئەو خاڵی وەرچەرخانە پێچەوانەبو، یان دەکرێت بڵێین هۆکاری پاشگەزبونەوەی یەکگرتووی ئیسلامی بو لە هەنگاوەکانی بەرەو کرانەوە و نوێکردنەوەی گوتاری ئایینی. لێرەوە یەکگرتوو هەستی بە مەترسییەکە کرد، بە تایبەت پاش ئەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا کۆمەڵی ئیسلامی بەشێوەیەکی ڕێژەیی لە هەڵکشاندابو کە (2005 /6 کورسی، 2009/ 4کورسی- بە لیستی هاوبەش، 2013/ 6 کورسی، 2018/ 7 کورسی) بەدەستهێنا. بە تێڕوانینی ئێمە هەڵکشانی دەنگەکانی کۆمەڵ لە هەڵبژاردنەکاندا و بە پێچەوانەوە داکشانی دەنگی یەکگرتوو وایکرد یەکگرتوو لە هەنگاوە تازە دەستپێکردووەکانی لە نوێکردنەوەی گوتاری ئایینی و کرانەوەدا پەشیمان ببێتەوە و لە جێی ڕوانین بۆ ئاسۆی دورتر، باوەشیکردەوە بە گوتارە تەقلیدییەکەدا وێنەی کۆمەڵی ئیسلامی. ئیتر لەم قۆناغەوە لە جێی ڕکابەرایەتی یەکێتی و پارتی، کەوتەوە ڕکابەرایەتی کۆمەڵی ئیسلامی. ئەو چالاکی و ڕەفتارانەش، کە ئەمڕۆ لە یەکگرتوو دەبینرێت ڕاڤەکەری ئەو دۆخەن.
چۆن یەکگرتوو لە ئۆپۆزسیۆنبون کەوت و بویە پاشکۆی ئۆپۆزسیۆن/گۆڕان؟
ئەو ستایشانەی لە پەرەگرافی یەکەمی ئەم وتارەدا هاتون کۆمەڵێ خەسڵەتی یەکگرتووبون کە تایبەتمەندی و توانا و لە زۆر لایەنەوە خاڵی هێز و ئەرێنیبون بۆ ئەوەی یەکگرتوو ببێتە ڕکەبەرێکی هاوشان بۆ یەکێتی و پارتی و چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکرا لەروی سیاسییەوە ببێتە حیزبێکی فول ئۆپۆزسیۆن لە هەردو زۆن. ڕۆلی ئۆپۆزسیۆنبون تاکە بژاردەبو کە دەبو یەکگرتوو لە ڕاگەیاندنییەوە، کە سەرەتای شەڕی ناوخۆبو، تاکو 2009 کە بزووتنەوەی گۆڕان هاتەپێشەوە، بەبێ دودڵی پێیهەڵبستایە. بەڵام بۆچی نەیتوانی یاخود نەیویست ئەو ڕۆڵە بگێڕێت؟
ئەوە بەرچاوە کە شەڕی براکوژی لە شاخ و شەڕی ناوخۆ لە شار هۆکارەکەی تەنیا ئەوە بو کە پارتی و یەکێتی وەکو دو هێز، واتە یەکێکیان ئۆپۆزسیۆن و ئەوی تریان دەسەڵاتی بەدەستبێت، یەکتریان قەبوڵنەدەکرد. دوای دروستبونی دوئیدارەییش وەکو دو حیزبی خاوەنی چەک و پارە لە سەرکوتکردنی هیچ دەنگێکی نەیاریاندا سڵیان نەدەکردەوە و لەمەشدا لەو ماوەدا یەکگرتوو لەژێر ئەو فشارەدا بو. سەرەڕای ئەم دۆخە جەماوەرێکی زۆر چاوەڕێی ئەوەبون کە متمانە ببەخشن بە لایەنێک کە نوێنەرایەتی ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاستەقینە بکات. لەمەشدا یەکگرتوو تاکە بژاردەی ئەو نوێنەراتییە بو. بەڵام ئەنجامەکەی ئەوە بو کە یەکگرتوو بە درێژایی زیاتر لە پانزەساڵی سەخت، بەڵام پانزەساڵی زێڕین بۆی، نەیتوانی ببێتە ئۆپۆزسیۆنێک کە خەڵکی ناڕازی پشتی پێببەستەن. لەم ڕوەیشەوە جگە لە مەلا و بانگخوازەکانی، ئەوەندە خوێنەوار و ڕۆشنبیر و سیاسی و چالاکوانی هەبوون کە ئامادەبون وەکو کادێری پێشکەوتو و چالاک ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنیان پێ بگێڕێت. لە ناوەڕاستی نەوەدەکان و سەرەتای دوهەزاردا لە زۆربەی هەڵبژاردنەکانی قوتابیان و خوێندکارانی لە هەردو زۆن، سەرەڕای پێشێلکاری و ساختەکاری، بە تەنیا نیوەی دەنگەکانی بەدەستدەهێنا. لەو قۆناغەدا گەنج و کادێرەکانی یەکگرتوو گەرموگوڕ و ئامادەی هەمو چالاکی و خۆپیشاندان و جموجوڵێک بون و جگە لە باوەڕی ئایدۆلۆجییان زۆرێک زەمینەی لەبار هەبو کەوا بکات خەڵکی ناڕازی متمانەی پێببەخشێت.
یەکگرتوو لە هەمو شەڕی ناوخۆ و پاش شەڕی ناوخۆ، و پاش چەندین هەڵبژاردن کە ساختەکارییان تێدادەکرا، پاش ئەو هەمو گەندەڵییەی کە پارتی و یەکێتیش دانییان پێدادەنا، نەیتوانی تەنیا بۆ یەکجاریش بێت خۆپیشاندانێک سازبکات، یان بە کردەیی پشتگیری خۆپیشاندانێک بکات.
ئەو بارەگاکانی لەلایەن پارتییەوە سوتێنران و چەند ئەندامێکی کوژران، لە نێویشیاندا ئەندامێکی سەرکردایەتی هەبو، لە بەرانبەردا یەکگرتوو جگە لە بەیاننامە و ناڕەزایی لە ژێر لێوەوە هیچ فشار و کاردانەوەیەکی وەهای نەبو کە ئەو پەلامارانە دوبارە نەبنەوە. هەر پاش چەند ساڵێک لە 2009 دوبارە بارەگاکانی یەکگرتوو لە بادینان سوتێنرانەوە. کە هەردو پەلامار و سووتاندنەکان لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکاندابون. کارنەدانەوەی یەکگرتوو لەبەردەم پەلامار و سووتاندنی بارەگاکانی هەم جەماوەر و هەمیش ئەندامەکانی خودی یەکگرتووی هێنایە سەر ئەو باوەڕەی کە ئەو هێزە سەرەڕای خاڵە ئەرێنییەکانی ناکرێ متمانەی ئەوەی پێبکرێ کە ببێتە ڕکەبەری ئەو دو هێزە و گرەوی ئاییندەی لەسەر بکرێت. من بەشێکی زۆری ئەو بەرپرسایەتیە و ئەو نابوێریە بۆ سەرکردایەتی ئەو حیزبە دەگێڕمەوە کە بوێریی ئەو ئەرکە مێژوییەی نەبو کە بەو ڕۆڵە هەڵبستێ. بەڵێ ئۆپۆزسیۆنبون لە سیستەمی نادیموکراسیدا باجی هەیە، لە گرتن و زیندان و فشاری هەمەجۆر، ئەمانە کە سەرکردەکانی یەکگرتوو ئامادەی نەبون. بەڵام بە هەمان شێوە کڕی و کزی و دەستەمۆیی و هەمیشە موساوەمەش باجی هەیە. باجەکەشی ئەوە بو کە ئێستە یەکگرتوو داویەتی و دەیدات، کە لە هەڵبژاردنەکاندا نەکو جەماوەر دەنگیان پێنەداوە و بەردەوام لە پاشکشەدایە، تەنانەت زۆرێک لە دەنگی خۆی یان بەرەو گۆڕان یان بەرەو کۆمەڵ ڕۆشتون.
پەیوەندی ڕیفۆرمی ئایینی و ئۆپۆزسیۆنبون لەچیدایە؟
هەر گروپێکی ئیسلامی ئەگەر لە قۆناغێکدا لە کوردستان، و تەنانەت لە هەر شوێنێکی جیهان، بیەوێت ببێت بە ئۆپۆزسیۆنێکی کاریگەر و نوێنەرایەتی ناڕەزایەکانی زۆرێک خەڵک بکات، دەبێت بەلای کەمەوە بەشێکی زۆری گوتاری کافر و موسڵمان، حەڵاڵ و حەرام، خۆبەستنەوە تەنیا بە دەقی ئایینی کاڵبکاتەوە و بکرێتەوە بەرەو ڕوی فرەیی و قەبوڵکردنی جیاوازی و قەبوڵکردنی مافەکانی مرۆڤ و مافی ژن و مافی ڕادەربڕین، لەنێویشیاندا مافی ڕەخنەگرتن و لێکۆڵینەوە لە ئایین و مێژوەکەی و زۆرێک لە دیاردەی مۆدێرنەی وێنەی سفوری و هونەر و ئازادی و گەشتوگوزار و هتد..چونکە ئەو وەکو ئۆپۆزسێۆن تەنیا نوێنەرایەتی ئەندامکانی ناکات کە نوێژکەرن و خەتم دەکەن، بەڵکوو نوێنەرایەتی خەڵکێکی ناڕازی دەکات، بە کەسایەتی و ئایدۆلۆجیای جیاوازەوە. بۆیە پێمانوایە تازەکردنەوەی گوتاری ئایینی و کرانەوە مەرجێکی پێشوەختە بۆ هەر پارتێکی ئیسلامی کە بیەوێت نوێنەرایەتی دەنگی ناڕازی بێت.
کەواتە بۆچی یەکگرتوو گەڕاوەتەوە بۆ گوتار و کەرەستەکانی پێش نەوەدەکانی؟
بۆچی ئەمڕۆ پاش 27 ساڵ لە ڕاگەیاندنی هێشتا بێسەرپۆشێک یان نوێژنەکەرێک لە ڕیزەکانیدا جێیان نابێتەوە؟
من لە نەوەدەکانەوە پێم وایە کە یەکگرتوو، بەو پێکهاتە و سەرکردانەی کە هەیەتی و بەو گوتارە ئایینییە تەقلیدییەی کە تێیدا دەخولێتەوە، گەشتۆتە بنبەست و چەقبەستوە، بۆیە واباشترە و دەبێ خۆی وەکو حیزبێکی سیاسی هەڵبوەشێنێتەوە و خۆی بکات بە چەند ڕێکخراو و ناوەندێکی فشار، خێرخوازی و میدیایی و بازرگانی و خزمەتگوزاری و ڕۆشنبیری و هتد.
ئەوەی لەم چەند ساڵەی کۆتاییدا کە یەکگرتوو بۆی گەڕاوەتەوە ئەو دو هۆکارە بنەڕەتییەن، کە یەکەمیان یەکگرتوو نەیتوانی بۆ خەڵکی گشتی و لە ئاستی دۆزەگشتییەکاندا ببێتە جێی ئومێدی خەڵکی ناڕازی دژی گەندەڵی و نەبوە ئۆپۆزسیۆنێکی کارا و کاریگەر، کە هەم بەرگری لە خۆی بکات، هەمیش بەرگری لە مافە گشتییەکان بکات. بۆیە بزووتنەوەی گۆڕان هاتەپێشەوە و ئەو ڕۆڵەی لەدەستوەرگرت. دوەم ڕۆل کەدەبو پێیهەستێت ئەوەبو گوتاری ئایینی نوێبکاتەوە و لە چەند ئاستێکی فراواندا ڕیفۆرمی ئایینی بکات، بەڵام لە ترسی ئەوەی کۆمەڵی ئیسلامی جەماوەرە پارێزگارە ئایینییەکەی لێ داگیرنەکات، دەستی لەو هەنگاوانە هەڵگرت کە چاوەڕواندەکرا بیکات. کرانەوە و تازەکدنەوەی گوتارە ئایینییەکەش پێشمەرجێکبو بۆ ئۆپۆزسیۆنبون. ئەوەش ئەمڕۆ پێیهەڵدەستێ لە ڤیستیڤاڵی سەرپۆش و خولی خەتمی قورئان دەرەنجام و بەرجەستەکەری ئەو شکستانەن. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 372
HashTag
πηγές
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم 20-02-2021
Συνδέεται στοιχεία: 2
βιογραφία
Ημερομηνίες & Εκδηλώσεις
Ομάδα: Άρθρα
Άρθρα Γλώσσα: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 20-02-2021 (3 Έτος)
Βιβλίο: No specified T4 1059
Βιβλίο: No specified T4 269
Γλώσσα - Διάλεκτος: Κουρδικό - Sorani
Τύπος Εγγράφου: Alkukielellä
Χώρα - Επαρχία: No specified T4 299
Technical Metadata
Στοιχείο ποιότητας: 94%
94%
Προστέθηκε από ( هومام تاهیر ) στο 24-11-2022
Αυτό το άρθρο έχει ελεγχθεί και κυκλοφορήσει από ( زریان سەرچناری ) στο 26-11-2022
Αυτό το στοιχείο ενημερώθηκε πρόσφατα από ( ڕۆژگار کەرکووکی ) για: 07-04-2024
URL
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 372
Kurdipedia είναι η μεγαλύτερη πολύγλωσση πηγές για την κουρδική πληροφορίες!
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν
βιογραφία
Τζεμίλ Τουράν

Actual
Μέρη & Οργανισμοί
Δημοκρατικό Κόμμα του Ιρανικού Κουρδιστάν
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Δημοκρατικό Κόμμα του Ιρανικού Κουρδιστάν
Μάρτυρες
Φιντάν Ντογάν
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Φιντάν Ντογάν
Χάρτες
Mε πράσινο οι περιοχές που ελέγχουν οι Κούρδοι, με κίτρινο οι περιοχές που διεξάγονται μάχες και επιχειρήσεις
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Mε πράσινο οι περιοχές που ελέγχουν οι Κούρδοι, με κίτρινο οι περιοχές που διεξάγονται μάχες και επιχειρήσεις
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν
02-02-2018
هاوڕێ باخەوان
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν
Βιβλιοθήκη
Αζάντ με λένε
13-08-2018
زریان سەرچناری
Αζάντ με λένε
Νέα θέση
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν
02-02-2018
هاوڕێ باخەوان
Στατιστικά
Άρθρα 519,753
Εικόνες 105,225
Βιβλία 19,553
Σχετικά αρχεία 97,936
Video 1,414
Kurdipedia είναι η μεγαλύτερη πολύγλωσση πηγές για την κουρδική πληροφορίες!
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν
βιογραφία
Τζεμίλ Τουράν
Folders
βιογραφία - Φύλο - Άντρας Μάρτυρες - Φύλο - Γυναίκα βιογραφία - Έθνους - Κούρδος Μάρτυρες - Έθνους - Κούρδος Μέρη - Χώρα - Επαρχία - Μέρη & Οργανισμοί - Χώρα - Επαρχία - Βιβλιοθήκη - Χώρα - Επαρχία - Έξω βιογραφία - Οι άνθρωποι τύπου - Δημοσιογράφος βιογραφία - Οι άνθρωποι τύπου - Μυθιστόρημα συγγραφέας βιογραφία - Οι άνθρωποι τύπου -

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Επικοινωνία | CSS3 | HTML5

| Σελίδα χρόνος γενεάς: 0.469 δευτερόλεπτο (s)!