دەقی ڕاگەیەندراوەکەی یەکێتیی ژنانی کوردستان:
یەکێتیی ژنانی کوردستان
پەیامێک ئاراستەی هەموو ئەوکەس و لایەنانە دەکات کە بە شێوازی جۆراو جۆر پیرۆزباییان لە یادی 33 ساڵەی یەکێتییەکەیان کردووە
وەک ڕێکخراوی یەکێتیی ژنانی کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆمان دەردەبڕین بۆ سەرجەم ئەو لایەن و کەسانەی بە بروسکە پیرۆزبایی یان لێکردوین، یاخود بەشدار بوون لە مەراسیمی یادی 33 ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەمان، لە ڕێگەی ئەم پەیامەوە سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی و بەشی جێندەری سەر بە نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت و مەڵبەندەکانی یەکێتیی نیشتمانی و ڕۆشنبیرو چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ناوەندە ئەکادیمی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی هەڵەبجە و زانکۆی گەرمیان و ڕاپەڕین و کۆیەو هەموو ئەو خۆشەویستانەی لە مەراسیمی 33 ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەمان بەشداربوون. لە کانگای دڵەوە پیرۆزبایی و بەشداری و پشتگیریان بەرزدەنرخێنین و بەڵێن دوپات دەکەینەوە کە لەسەر ڕێچکەی خەباتی ژنان و بەدەستهێنانی مافەکانیان بەردەوام بین و بۆئاشتی کۆمەڵایەتی و پێشکەوتن و ئازادی ژن درێژە بە خەبات بدەین.
کافیە سلێمان سکرتێری ئەکێتی ژنانی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 777
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!