ناونیشانی بابەت: يدەتەوێت تێبگەیت لە واتای دژەخۆر؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
کاتێک ئەڵێین دژەخۆر واتا تیشکی زیانبەخشی سەروو وەنەوشەی ئەگەڕێنێتەوە UVA__UVB
بۆ ڕێگریکردن لەو تیشکە زیانبەخشانە پێویستە ڕۆژانە 2 کاتژمێر جارێک دووبارەی بکەینەوە (بەتایبەت لە گەرمای هاوین).
مەترسە لەوەی کە پێستت چ جۆرێکە، بەپێ جۆری پێستەکەت ئەتوانی دژە خۆرەکەت هەڵبژێریت.
$گرنگیدانمان بە بەکارهێنانی دژەخۆر گرنگدانمانە بە پێستمان$
1- دژەخۆر یارمەتی پاراستنی پێستت ئەدات لە تیشکە زیانبەخشەکانی سەروو وەنەوشەی خۆر.
2- دژەخۆر یارمەتی پێستت ئەدات لە چرچ بوون.
3- دژەخۆر هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی شێرپەنجەی پێست.
4- دژەخۆر پارێزی ئەکات لە سووربوون و هەستیاری پێستت.
5- دژەخۆر پێستت بە شێوەیەکی گشتیی بە نەرمی و تەندرووست ئەهێڵێتەوە دوور ئەبیت لە پەڵەی قاوەی پێست.
بەردەوام بە لە بەکارهێنانی دژەخۆر لە وەرزی زستان و کەشە هەوراویشدا چونکە لە %80 تیشکی سەروو وەنەوشەی دەگاتە سەر زەوی.
پێستی منداڵەکانمان زۆر ناسک و هەستیارن بەکارهێنانی دژەخۆر پێویستە بۆیان، لەسەروو 6 مانگیەوە دەبێت بەکار بهێنرێت.
$کارای پاراستنی پێست لە خۆر SPF$
پێوانەیەکە بۆ ئەوەی کە تاچەند ئەو دژەخۆرە ئەتوانی بەرگری پێستت بکات لە تیشکی خۆر، تا SPF کەی زیاتر بێت بەرگریت زیاتر ئەبێت.
واتا ئەگەر SPF دژەخۆرەکەت 50 بێت تۆ 50 ئەوەندە زیاتر بەرگەی تیشکی خۆر ئەگری بەراورد بەوەی کە بەکاری نەهینێت.
واتە گەر بە 10 خولەک پێستت بسوتێ بێ دژە خۆر، ئەوە بە SPF 50، دوای 500 دەقیقە پێستت ئەسوتێ. [1]