ناونیشانی پەڕتووک: سەددامییەکانی میدیا
ناوی نووسەر: ڕەنگین عەبدوڵڵا
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
ڕەنگین عەبدوڵڵا باسی لە ناوەرۆکی پەڕتووکەکەی کرد و وتی: لەم توێژینەوەیەدا بە سێ بەش پەڕتووکەکەم نووسیوە، لەوانەیە خوێنەران ناونیشانەکەیان بەلاوە سەیر بێت، بەڵام سەددامییەکانی میدیا ئەمڕۆ لەهەر دیاردەیەکی تری ناو سۆشیال میدیا زەقتر و کاریگەرترە، ئێمە گەلێکین خاوەن مێژوویەکی قووڵین لە قوربانی و خاوەن برینێکی قووڵین، ئەم کارەش لەسەردەستی دیکتاتۆری زۆر نەوەک یەک دیکتاتۆر دەستی پێکردووە، بۆیە بەڵامەوە گرنگ بوو باسی سەددامییەکانی میدیا بکەم بەتایبەتی وەکو کچی بنەماڵەی شەهید و قوربانی بە مافی خۆمم زانی یەکەم ئەزموونی پەڕتووکم توێژینەوەیەک بێت دەربارەی ئەو خەمە گەورەیەی ئێمە لە ژێر دەستی ئەم دیکتاتۆرەدا چەشتوومانە.
وتیشی: لەبەشی یەکەمدا باسم لە ڕەچەڵەک و مێژووی ستەمکاری کردووە و لەبەشی دووەمیشدا باسم لە کاریگەری میدیا کردووە کە چۆن دەتوانێت ستەمکارەکان بەشێوەیەکی گەورە دەربخات و چۆن کەسێک دەکات بە ستەمکار یا ستەمکار چۆن دەبێت بە ستەمکار و ئەو هۆکارانە چین یارمەتیان دەدات، لە قۆناغە جیاوازەکانی مێژوو تەواوی دیکتاتۆرەکانی دنیا سوودیان لە میدیا وەرگرتووە، میدیاش بەپێی تایبەتمەندی سەردەمەکەی و زۆرێک لە بیرمەندەکان باس لە گرنگی دەستەبژێری ڕۆشنبیر دەکەن لە هەموو سەردەمەکاندا کە چۆن دیکتاتۆر بکەن بە دیکتاتۆر و چۆن ڕیکلامی بۆ بکەن، بۆیە هەموو سەردەمەکان دیکتاتۆرەکان سوودیان لە میدیا وەرگرتووەو خۆیان لەگەڵی گونجاندووە.[1]
Σημείωση: το αρχείο PDF για αυτό το βιβλίο δεν είναι διαθέσιμο, παρακαλώ βοηθήστε Kurdipedia για να πάρει αυτό το αρχείο! Αποστολή βιβλίο Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 298
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!