ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵک تووشی خەمۆکی وەرزی دەبن، هۆکارەکەش گۆڕانی کەشوهەوایە لە وەرزی زستان و پاییز، لەگەڵ ئەوەی چەند ڕێگەیەکی جیاواز هەیە بۆ چارەسەری ئەم دۆخە، لەگەڵ ئەوەشدا خۆراک بەشێکی گرنگیی پڕۆسەی چارەسەرە، ڕۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی و باشترکردنی باری دەرونی.
بە چەند خۆراکێک دەتوانیت باری دەروونیت باشتر بکەیت.
1- سەوزە گەڵاتۆخەکان
دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزا، خواردنیان فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە، هۆکارە بۆ باشتر کارکردنی مێشک.
2- پڕۆتین
کەمی پڕۆتین لە جەستەدا هۆکارە بۆ ئەوەی تووشی خەمۆکی ببیت یان نیشانەکانی زۆرتر دەربکەون و تووشی میزاجی بوون دەبیت، دەتوانیت لە ڕێگەی خواردنی گۆشت، هێلکە و سەوزە، بڕی پێویست لە پڕۆتین بەدەستبهێنیت.
3- پاقلەمەنییەکان
یارمەتی مێشک دەدات سیرۆتۆنین بەرهەمبهێنێت، ئەمەش وادەکات زیاتر هەست بە دڵخۆشی بکەیت.
4- شوکوڵاتەی ڕەش
چارەسەری سرووشتی دژە خەمۆکییە، هۆکارە بۆئەوەی هەست بە دڵخۆشی بکەیت.
5- مۆز
ئاسوودەیی بە جەستە دەدات و هەستی خەمۆکی، دڵەڕاوکێ و فشار کەمدەکاتەوە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 489
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!