ناونیشانی بابەت: ڕێکەوتنە نەوتییەکەى نێوان هەرێم و بەغدا کاتییە یان هەمیشەیى؟
ئامادەکردن: #فەرهاد حەمزە محەمەد#
وەک ئەوەى هەموو لایەک لە کەناڵەکانى ڕاگەیاندنەوە بیستمان کە حکومەتى هەرێم و بەغدا لە سەرکێشەى پارەى کۆمپانیاکان ڕێک کەوتوون لە سەر ئەوەى بەغدا پارەى ئەو کۆمپانیایانە خەرج بکات و حکومەتى هەرێمیش ڕۆژانە 140 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانى خۆیەوە هەناردە بکات لە ساڵى داهاتووشدا ئەو بڕە بگەیەنێتە 200 هەزار بەرمیل. ئەگەر تاوێک لە و ڕێکەوتنە وردبینەوە سەیرمان دێت لەوەى لە گەرمەى کێشەى نێوان هەرێم و بەغدا لە سەر پێکهێنانى فەرماندەیى دیجلە کە ئەوەندەى نەمابوو دۆخەکە بتەقێتەوە ئەو ڕێکەوتنە لەدایکبوو. ئەم چارەسەرە لەم ئان و ساتەدا لەوە دەچێت دەستى سێهەم هەبێت و فشاری توندى بۆ هەردوو لا هێنابێت، چاودێران لەو بروایەدان وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ئەو دەستە بێت چونکە هەمووى چەند هەفتەیەکى تر هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا بە ڕێوە دەچێت و دوور نییە ئەو گرژییە ڕەنگدانەوەى لە سەر ئەنجامەکانى هەڵبژاردنەکە ببێت. لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە ئایا ئەم ڕێکەوتنە هەمیشەییە یان تەنیا دەرزیەکى سڕکەرەو بۆ ماوەیەکى کاتى کاریگەرى دەبێت؟
ئەگەر تاوێک بگەڕێینە دواوە دەبینین جارى تریش ڕێکەوتن کراوەو شەهرستانى سەردانى هەولێرى کردووە پارەى کۆمپانیاکان دراوە بەڵام دواجار دیسانەوە تێک چوونەتەوە . ئەم ڕێکەوتنانەى ئەنجام دەدرێن هەموو کاتین چونکە هیچ یاسایەک نییە لە وڵاتدا پڕۆسەى بەرهەم هێنانی نەوت ڕێکبخات و بەڕێوەى ببات، تا ئەوکاتەى یاسای نەوت وغاز دەردەچێت و دەسەڵاتەکانی هەرێمەکان وناوەند دیاری دەکات بارودۆخەکە هەر بەم چەشنە دەمێنێتەوە . ئەگەر چاوێک بەرێکەوتننەکەى ئەم دواییەدا بخشێنین تێبینی دەکەین هیج ئاماژەیەک بۆ گرێبەستەکانى هەرێًم نەکراوە . سەبارەت بەیاساى نەوت و غازیش دوو ڕەشنووس لە بەردەستدایە ڕەشنووسى ساڵى 2007 و 2011 لە یەکەمیان دەسەڵاتى هەرێمەکان زیاترە و لە دووەمیان ئەو دەسەڵاتانە تەسک کراونەتەوە. ئەوسا لەم دوو ڕەشنووسە کامیان قبوڵ دەکرێت، لە ڕەشنووسى یەکەمدا بە گەرانەوە بۆ ماددەى 109ى دەستوور دەسەڵاتێکى فراوان بە هەرێمەکان دراوە و مافى گرێبەست و بەرهەم هێنانیان هەیەکە ئەمەش لاى بەشێک لە کاربەدەستانى ناوەند پاروویەکى قورسە بە ئاسانى قووت نادرێت. لە میانى چەند ساڵى مامەڵەى نێوان هەرێم و بەغدا دەردەکەوێت کە هۆى دەرچوونى یاساى نەوت و غاز زاڵ بوونى گیانى سەنترالیزمە بە سەر گیانى دیموکراتى و فیدڕاڵی و قبوڵِکردنى بەرانبەرو یەکسانى. ئەگەر حکومەتى ناوەند لە ناخەوە برواى بە یەکسانى هەموو شارەکانى ئێڕاق هەبێت جیاوازى لەنێوان بەسرە و سلێمانى و نەجەف و هەولێر و کەرکووک نەکرێت، بڕواى بەوە هەبێت کە کوردیش مافى ئەوەى هەیە نەوت لە خاکەکەى بەرهەم بهێنێ و لە پیشەسازى نەوتدا پێشکەوتن بە دەست بهێنێ ئەو کاتە دەکرێت نەرمى یەک لە ئاست ماددەى 109ى دەستووردا بنوێنرێ و بەم چەشنەى لێبێت (لیژنەیەکى پسپۆر لە حکومەتى فیدراڵ کە کوردیش تیایدا ئەندامێکی دەسەڵاتدار بێت هەڵبسن بە دارشتنى سیاسەت و نەخشە کێشانى پیشەسازى یەکانى نەوت و غاز، هەرێم و پارێزگا نەوتییەکانیش جێ بە جێ کەرى ئەو سیاسەتە بن و ئیشپێکردنى دامەزراوە نەوتى و غازى یەکان بگرن ئەستۆ کە بەیاسا ڕێکخرابێتن).
تا ئەو ڕۆژەى بروا بە یەکسانى و دیموکراتى لە ئارادا نەبێت تا ئەو کاتەى لە کەمیندا بین بۆ یەکتر ئەم سیناریۆیانە بە یناو بەینێک دووبارە دەبنەوە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 491
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!