حەوایلکە حەوادەکا
کولێرە لە ژن چاکتردەکا
بە باڵ و قاچ سەمادەکات
حەوا: ئاسمان، (یلکە) لە زمانی کوردیدا پاشگرێکە بۆ بچووککردنەوەی ناو بەکاردێ، حەوایلکە حەوادەکا، مەبەست لە هەنگە کە قەبارەی بچووکە و بۆ ئاسمان بەرز دەبێتەوە، بە هەر چوار پەل سەمادەکات واتە: بە هەر چووارلادا دەگەڕێ و شیلەی گوڵ دەمژێت، کولێرە لە ژن چاکتر دەکات واتە: شانەی هەنگوین درووستدەکات کە خواردنێکی گرانبەهایە، هەروەها شانە بە کولێرە چووێنراوە. وەڵام (هەنگ) . [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 286
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!