دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح(سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لەخوشک و برا مەسیحییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق بەتایبەت و جیهان بەگشتى دەکەین، هیوادارین ئەم یادە ببێتە مایەی قوڵکردنەوەى پرەنسیپەکانی ئاشتی و لێبوردەیی و پێکەوەژیان و خۆشەویستیی و برایەتیی کە مژدەی ئایینە ئاسمانییەکانە.
مەسیحییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەن و دانەبڕاون لەمێژووى نەتەوەکەمان و بەشدارێکی سەرەکین لەبزووتنەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەکۆمەڵی کوردەواریدا.
هەر لەم بۆنەیەدا پێویستیی پاراستنی کلتوری ئەو پێکەوەژیانە ئاشتییانەیە دووپاتدەکەینەوە، وەک ھەمیشە بە بنەمایەکی گرنگ و سەرەکی دەزانین و پەرۆشین بۆ پارێزگاریکردن لە مافەکانی خوشک و برا مەسیحییەکانمان و لەوپێناوەشدا هیچ درێغیەک ناکەین.
مەکتەبى سیاسى
یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 429
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!