وێڕای پیرۆزبایمان بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە سەری ڕێز و نەوازش دائەنەوێنین لە ئاست مێژووی خەبات و تێکۆشانی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی# و تەواوی شەهیدانی کورد و کوردستان و دەستی ڕێز بە سنگەوە دەگرین لە ئاست کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە پێشمەرگە قارەمانەکان و تەواوی هەڤاڵانی ڕێکخستنەکان و هەموو چین و توێژەکان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین.
ئومێدمان وایە ساڵی نوێ سەرەتایەکی ئومێدبەخش بێت بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان .
ساڵی پێکەوە ژیانی ئاشتی و تەبایی بێت و ساڵی گێڕانەوەی تەواوی بەها جوان و پیرۆز و ڕەسەنەکانی کوردەواری بێت و ساڵی کۆتایی هێنان بێت بە نەهامەتی و قەیران و ئاڵۆزییەکان و ساڵێکی پڕ خزمەتکردن بێت بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ساڵی بوژانەوە و سەقامگیریی سەرتاسەری بێت لە کوردستان و ئێڕاقدا. [1]
مەکتەبی ڕێکخستن
#یەکێتی نیشتمانیی کوردستان#
#31-12-2022#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 589
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!