$ئەبوبەکر هەڵەدنی گەیاندیە هەڕەشەی کوشتن!$
#ئیدریس مستەفا#
ئەو شەپۆلە کۆنەپەرستیە ئیخوانیەی لە کوردستاندا بەهۆی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان#ەوە بڵاوبۆتەوە گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر کوردستان. گەندەڵی، دەستێوەردان و خراپی دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی قەزیەیەکە و خەتەری یەکگرتووی ئیخوانی ئیسلامی شتێکی ترە. گەندەڵی ماڵی و ئیداری شتێکە و گەندەڵی فەرهەنگی و کەلتوری شتێکی ترە. واتە بە هەموو پێوەرە زانستیە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان گەندەڵکردنی فەرهەنگ و کەلتووری میللەتێک لە گەندەڵی مالی و ئیداری خەتەرترە. ئەوەی نەمری ناسنامەی مرۆڤ و میللەتێکی پێ دەناسرێتەوە کە قەد نەمرێ بارە فەرهەنگی و کەلتوریەکەیەتی. لەوەتەی یەکگرتوو هاتووە تەنیا ئیش کردبێتی کوشتنی هەر شتێکی کوردەواری جوان بووە و گرنگترینیان گۆڕینی جلوبەرگی کوردییە بە حجاب و لەچک و شایی و . . هتد. داعشیزم و کۆمەڵە ئیسلامیەکانی تر تیژتێپەڕیەکی خەتەرە و دەڕوات بەڵام ئیخوانیزم کە لە کوردستان کە بە ناوی یەکگرتووی ئیسلامیەوە دەرکەوتووە وەک شێرپەنجەیەک وایە تاکو هەموو هەموو ئێسک و پروسکت تێک نەشکێنی ناڕوات و گەر کەسێک بیەوێت لەسەر ئەم شێرپەنجەیە قسەبکات یەکسەر بە ناوی ئایینی خودا و خەڵک و میانڕەویەوە بەرەو ڕووی دەبنەوە و لەژێرەوەش ئاگری هەڕەشە خۆش دەکەن. قسەکانی ئەبوبەکر هەڵەدنی گەیشتنە هەڕەشەی کوشتن لە #شێرزاد حەسەن# هەر وەک چۆن لە میسر دەستیان سوورە بە خوێنی چەندان نووسەر و خەڵکانی پێشکەوتووخواز. هەڕەشەش لەو واتە هەڕەشە لەهەر دەنگێکی تر گەر خەمی هەر شتێکی جوان و مەدەنی و زانستی هەبێ لەو وڵاتەدا. بۆیە داکۆکی کردن و بەرگریکردن لەو بارە فەرهەنگی و کەلتووریەی لە کوردستان هەبوو پێش سی ساڵ گەر لە لایەن هەر کەس و لایەن و پارت و ڕێکخراوێکەوە بێت من دەچمە پشتی. نوخبەی ڕۆشنیر و سیاسی کورد دەبێ لەوە تێبگات پلۆرالیزمی سیاسی ئەوە نییە ڕێگە بە شێرپەنجەیەکی وەک ئیخوانیزم بدەیت و نەخۆشی و پیسی بڵاوبکاتەوە. لە هەر وڵاتێک ڕێیان پێ درابێ یەکسەر ژنان و جوڵە و جومگە مەدەنیەکانی تری کۆمەڵگەیان کردووە بە ئامانج، یاخود هەر ئەوەندەی دەسەڵاتی گرتە دەست ئیتر بە تۆپ و تەیارەش نایاتە خوارەوە لە دەسەڵات. نموونەکانی وەک ئەردۆغان و عومەر بەشیرمان لە بەردەستدایە. نوخبەی ڕۆشنبیری کورد، ئیسلامیەکانی تێدا نییە، چ لە ناوەوە و دەرەوەی قەوارە حزبیەکان پێویستە زەمینەیەک بدۆزنەوە بۆ داکۆکیکردن لەو شتانەی چارەنووس و ناسنامەی هەمووان تێیدا هاوبەشە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 536
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!