شوانێکم هەیە لە بێرێ
بزنەگەلی دادەگێڕێ
مەبەست لە داهێنانی قژ و دەرکردنی ئەسپێیە لەسەری مرۆڤدا، (کۆمەڵگەی کوردەوار لە قۆناغی شوانکارەییدا، لەگەڵ ئەوەدا مەڕوماڵاتیان زۆربووە، ئەسپێ و ڕشکیان هەبووە) شوانێکم هەیە لە بێرێ، مەبەست لە شانەی قژداهێنانە، چۆن شوان لە شاخ بزن لەسەرەوە بۆ خوارەوە دەهێنێتەوە، ئاوا شانەش لەسەرەوە بۆ خوارەوە قژدادەهێنێ، بزنەگەلی ڕادەگێڕێ، مەبەست لە دەرکردنی ڕشکە لەسەری مرۆڤ بەهۆی داهێنانی قژەوە. وەڵام (شانەی قژداهێنان و ئەسپێ دەرکردن لەسەر) .[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 299
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!