بۆ کۆچی دوایی #عەبدولقادر محەمەد# ناسراو بە (قادر باجلوری) تێکۆشەری دێرینی یەکێتی، پرسە و هاوخەمی خۆمان ڕادەگەیەنین و هاوبەشی خەمی بنەماڵە سەربەرزەکەیانین کە نموونەی خەبات و قوربانیدانن لەپێناو کوردستاندا.
هەڤاڵ قادر باجلوری تێکۆشەرێکی بە هەڵوێست، یەکێتییەکی سەر ڕاست و کەسایەتییەکی دیاری دەڤەری #بادینان# بوو کە هەرگیز لە ڕێگا ڕاستەکەی خەبات لاینەدا و بەردەوام لە پرسە گرنگەکاندا ئامادەییەکی بەرچاوی هەبوو.
لەخوای گەورە داواکارین ڕۆحی کاک قادر شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت. [1]
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 626
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!