$دەربارەی نیشتمانچێتی$
#ئیدریس مستەفا#
نیشتمانچێتی جگە لە وەهمێک شتێکی تر نییە. وەهمێکە وەک وەهمەکانی دی مرۆڤ ئاگایانە و بێ ئاگایانە دەکەوێتە ناوی. عەوداڵ بوون بە دوای شتێکدا، کە بەرهەمێکی شایستەی بۆ مرۆڤ نەبێ، جگە لە وەهم شتێکی دی نییە. نیشتمان ئەو خاک و ئاوە نییە. بێ ئەو نەتوانی بژی یاخود لە مەراقدا بیت بۆی، بەڵکوو نیشتمان ئەو وێنە فیزیکی و ئایدیال و ماتریاڵەیە لە دەمانێکی تەمەندا دەکێشرێن و دەبنە تابلۆی ژیان. نیشتمان هاوواتایە بە مەرگ و وێرانەیی و بێ مەئوایی و غەریبی. دێهات و شار دەبن بە کەلاوە و مرۆڤەکانی دەفەوتێن و تووشی هەلاکەت دێن دەڵێن قەیناکە بۆ نیشتمانە لە کاتێکدا ئەوەی وێران بووە نیشتمان خۆیەتی. ئەوەی مانا دەدا بە نیشتمان و ناوەکەی وەک پیرۆزیەک دەیهێڵێتەوە دوو بەرەن: بەرەیەک ئەوانەی لێی دەخۆن و قەدیش قوربانی بۆ نادەن و دەڵێن نیشتمان لەسەروو هەموومانەوەیە؛ بەرەکەی تر ئەوانەن سۆزداری دەدەن نیشتمان و لە دڵدا شیرینی دەکەن و لە خراپیەکانی بەرەی یەکەم دایدەماڵن و ئەمانیش دەڵێن نیشتمان لەسەروو هەمووانەوەیە. لێرەوە هەر دوولا نیشتمان دەکەن بە وەهمێک و دەیخەنە گەردنی مرۆڤەکانی تری کۆمەڵگە، چونکە ئەوانەی بانگەشەی نیشتمانی بوون دەکەن هەر ئەوانە نیشتمان نابود و زەلیل دەکەن. نیشتمانێک گەر بەها و نرخی ژیانی مرۆڤی تێدا پارێزراو نەبێ، نەبێ باشترە! [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 446
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!