سەرۆک کۆمار دکتۆر #لەتیف ڕەشید#، ڕۆژی یەکشەممە #08-01-2023# لە کۆشکی #بەغدا# پێشوازیکرد لە عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی.
لە میانی دیدارەکەدا ، بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا سەبارەت بە پێشهاتە سیاسییەکانی وڵات، هەروەها جەختکرایەوە لەسەر پێویستی پاڵپشتیکردنی حکومەت بۆ ئەوەی بتوانێت بەرنامەی کاری خۆی بە باشترین شێوە جێبەجێ بکات، کە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی و دابینکردنی پێویستی هاووڵاتیانە.
لەو چوارچێوەیەدا هەردوولا جەختیانکردەوە لەسەر گرنگی بەپەلەکردن لە پەسەندکردنی بودجە بۆ ئەوەی پەلەبکرێت لە تەواوکردنی ئەو پڕۆژانەی کە یارمەتیدەر دەبن لەپاڵپشتیکردنی ئابووری و بەهێزکردنی ژێرخانی وڵات.
سەرۆک کۆمار باسی لەسەردانەکەی کرد بۆ پارێزگای #نەینەوا# و وردەکاری ڕوونکردەوە لەبارەی هەلومەرج و دۆخ و پێداویستییەکانی هاووڵاتیان و چڕکردنەوەی هەوڵەکان لە پێناو کەمکردنەوەی ئازار و نەهامەتی هاونیشتمانیان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 740
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!