بەبۆنەی ساڵڕۆژی دەرچواندنی ڕۆژنامەی #کوردستانی نوێ#ی ئازیزەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم، ھیوای بەردەوامی و بەرەوپێشچوونى زیاترتان بۆ دەخوازم.
کوردستانی نوێ وەک یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی کوردی دوای ڕاپەڕین، لە تەمەنی پڕ خزمەت و شکۆی خۆیدا بە لێهاتوویی و دڵسۆزی و ماندوبوونی ڕۆژنامەنووس و ستافە ماندوونەناسەکانی، خزمەتێکی گەورەی بە کاروانی ڕۆژنامەگەری کوردى کردووە و کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبووە لە پێشخستنی ڕاگەیاندنی نووسراودا، بێگومان ئەمەش جێگەی شانازی هەمووانە.
ئەمڕۆش #11-01-2023# لەگەڵ پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکاندا، داواکارین ئەم ڕۆژنامەیە لەگەڵ داگیرساندنی مۆمی تەمەنی نوێی ژیانی ڕۆژنامەگەریی خۆیدا، پێگە و ڕۆڵی خۆی زیاتر گەشە پێ بدات و بایەخ و گرنگییدانەکانیشی هەمیشە لە ناخی کۆمەڵانی خەڵکەوە بێت، تا زیاتر سەرکەوتوو بێت لە گەیاندنی پەیامە سیاسیی و ڕۆژنامەگەرییەکەیدا، وەک هەمیشەش پشتیوانتان دەبین. [1]
هەر سەرکەوتوو و سەرفرازبن.
#قوباد تاڵەبانى#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 611
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!