لەو ڕاگەیەنراوەدا کە بەناوى #عەمید سەرحەد قادر# بەڕێوەبەرى پێشوى پۆلیسى شارۆچکە و شارەدێکانى #کەرکووک#ەوە بڵاوکراوەتەوە تێیدا هاتوە، جاسوسەکانى پاراستن ئێستا فێربوون زماندرێژیی دەکەن، تا پارە و دەمانچە و کڵاشینکۆفم بە دیاریی پێدەدان، ژەنەراڵ بووم، ئێستا لای ئەوان من هیچ نیم.
ئەوەش هاتووە، ماوەیەکە بەپێى زانیاریەکانم لەلایەن پەیامنێرە مشەخۆر و بەرتیل وەرگرەکان و ماستاوچییەکانی، کەناڵەکانی پارتی و یەکێتی کەوتومەتەبەر نیزەی بێویژدانیەوە.
لەو بارەیەوە سەرحەد قادر ڕایگەیاند، ئەوەى بڵاوکراوەتەوە هیچ بنەمایەکى نییە و دوور و نزیک پەیوەندیی بە منەوە نییە و لێشى بەرپرسیار نیم.
لەو ڕوونکردنەوەیەدا سەرحەد قادر تەئکید دەکاتەوە لەسەرئەوەى، ئەوەى بڵاوبۆتەوە پەیوەندیی بە منەوە نییە و بازاڕ گەرمکردنە بۆ لایک و کۆمێنت.
ئەوەشى وت: لەساڵى 2017شدا ئەو ڕاگەیەنراوە چەندجارێکى تر بڵاوکراوەتەوە هەر بەناوى منەوە، ئەوکات و ئێستاش #19-01-2023# جەختدەکەمەوە، پەیوەندیی بە منەوە نییە و دووریشە لەڕاستیەوە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 666
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!