مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی (پیوکەی میدیا) ئاژانسی ڕەسمی یەکێتی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و میدیاکارانی کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازێت.
$دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک:$
بەرێزان سەرنووسەر و میدیاکارانی پیوکەی میدیا، لە ساڵیادی دامەزراندنی وێب سایتەکەتاندا گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین.
لە ماوەی چەند ساڵی کارکردنتاندا توانیوتانە لەنێو کاروانی میدیای ئەلەکترۆنیدا بە گەیاندنی هەواڵی ڕاست و بابەتی سەنگین وەک سەکۆیەکی پیشەییانەی پابەند بەئیتکی ڕۆژنامەگەریی بناسرێن، ئەم هەوڵە سەرکەوتوانەیشتان جێگەی دەست خۆشی و مایەی شانازیی هەمووانە.
هەر لەم بۆنەیەدا هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین لەو هەنگاوانەی لە نوێگەری لایەنە جیاجیاکانی وێب سایتەکەدا گرتونانەتەبەر و لە پۆلێن و ڕیزبەندی ماڵپەر و سایتەکانی هەواڵدا لە پێشەنگیدا بتانبینین. [1]
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 519
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!