ئەو کەسانەی نابینان، زۆر مەبەستیانە کە بەهەمان شێوەی کەسانی ئاسایی بەڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و تووشی دۆخی شەرمەزارکەر نەبن، هەر بۆیە گرنگە بزانیت چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەکەیت.
1- ئەگەر زانیت کەسێکی نابینا پێویستی بە یارمەتییە، ڕاستەوخۆ یارمەتیی مەدە، بەڵکوو سەرەتا پرسی پێبکە، بەم شێوەیە دەزانیت یارمەتییەکەتی دەوێت یان ڕەتی دەکاتەوە.
2- ئەگەر بینیت کەسێکی نابینا لە مەترسیدایە یان شتێک لە پێشیەتی یان دەیەوێت بە شتێک بگات، بە وریایی وشەکانت بەکاربهێنە کە ئاگاداری دەکەیتەوە، بۆ نموونە لەبری ئەوەی بڵێیت، پەرداخەکە لەوێیە، بڵێ، لای ڕاست، یان چەپ، یان ڕێک لە بەردەمت.
3- کاتێک قسە لەگەڵ کەسێکی نابینا دەکەیت بۆ کارێک، خۆتی پێبناسێنە، تەنانەت ئەگەر پێشتریش بینیبێتت هەر خۆت بناسێنە، چونکە ڕەنگە دەنگت نەناسێتەوە.
4- بۆ ئەو خێزانانەی کەسێکی نابینایان هەیە پێویستە لە کاتی گۆڕینی شوێنی کەلوپەلێک لە ماڵەکە ئاگاداری بکەنەوە، چونکە ئەو بەو وێنایانەی مێشکی خۆی شتەکان دەدۆزێتەوە و پێویستی بەوەیە وێنای بکات لە کوێن.
5- بە هیچ شێوەیە دەستیان لێمەدە لە کاتی قسەکردن یان کاتێک یارمەتییان دەدەیت، تەنیا ئەو کاتە نەبێت کە پێشتر ڕوخسەت بخوازیت. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 657
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!