$شانامەی کوردی$بریتییە لە بڕێک هۆنراوەی کوردی کە لە سەردەمانی کۆنەوە بە شێوەیەکی زارەکی لەنێوان خەڵکی کوردەواریدا باو بووە.
لە ناو عامەی خەڵکدا نووسینەوەی زۆربەی شانامەی کوردی دراوەتە پاڵ #ئەڵماس خانی کەندۆڵەیی# شاعیری کوردەوە.
شارام نازری لە ئەلبۆمی ئاوازی ئەساتیردا بەشگەلێک لە شانامەی کوردیی بە کار ھێناوە.
شانامەی کوردی دەکاتە هەموو ئەو شانامە و ئەفسانانانەی کە لە سەردەمێکی دێرینە وە تۆمار کراون و زۆربەی ئەو چیرۆکانەن کە تا ئێستا دەماودەم دەگێڕێنەوەو تێکەڵی کلتووری نەتەوەکانی تری چواردەورمان بوون و هەندێکیان ساغ کراونەتەوە کە لە بناغەدا هی چ نەتەوەیەکە و ئەم چیرۆکانە کە چیرۆکی شیعرین و زۆربەیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو چیرۆکە شیعریانەی کە ئەڵماس خانی کەندوڵەیی نووسیویەتی و چیرۆکەکانیش گەلێکن، وەک (خورشیدو خەرامان یان خورشیدو خاوەر) و (شیرین و فەرهاد یان شیرین و خەسرەو) و (هەفت لەشکر یان هەفت پەیکەر) و (نادرو تۆپاڵ یان نادرنامە) و (رۆستەم و زۆراب) و (مەنیژەو بیژەن) و (کەنیزەک و یانزە ڕەزم) و (شەماڵ و زەلان) و گەلێکی ترو زۆربەی ئەم چیرۆکانە دەگەڕێنەوەو تۆمار کراون لە ناوچەی ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەم چیرۆکانە لە چوارچێوەی تیۆری ئەدەبی حەماسی و پاڵەوانی کورد داڕێژراوەو سێ لایەنی تێدایە ئەویش لایەنی ئەفسانەیی، ئایینی و مێژویی.
تا ئێستا توێژینەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە لەسەر ساغکردنەوەی مێژویی شانامەکان کە بۆ چ سەردەمێک دەگەڕێنەوە و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەلێک توێژەرەوەی وەک زاهیری سارایی و بەهرۆزی چەمەن ئارا و فەرهادی عیزەتی کاری زۆریان کردووە لەسەر ئەوەی بیسەلمێنن کە شانامەی کوردی لە پێش شانامەی فیردەوسی نووسراوەتەوەو لە سەردەمێکی زۆر دێریندا لە حەلقەی سیستانی چەندین جۆری گێڕانەوەی شانامە هەیە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 455
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!