لە #سلێمانی#، لەسەر سکاڵای نەخۆشخانەی شار، #سۆما خالید#ی ڕۆژنامەنووس دەستگیرکرا و پاش مانەوەی بۆ 24 کاتژمێر، ئەمڕۆ سێشەممە #24-01-2023# بە کەفالەت ئازادکرا.
بنەماڵەی ڕۆژنامەنووس سۆما خالید، کە پەیامنێری کەناڵی (کەی ئێن ئێن) ە، لەڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە بڵاویانکردەوە، سۆما خالید لەسەر سکاڵایەکی نەخۆشخانەی شار لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەوە فەرمانی ڕاگرتنی بۆ دەرچووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 24-01-2023، سەندیکای ڕۆژنامەنووسان/لقی سلێمانی ڕایانگەیاندووە، سۆما خالید بە کەفالەت ئازادکراوە، بەڵام کەیسی سکاڵاکەی بە کراوەیی ماوەتەوە.
ڕۆژی #13-11-2022#، سۆما خالید لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، نووسینێکی دەربارەی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی بڵاوکردووەتەوە، بەو هۆیەوە #23-01-2023# بانگی بەردەم دادوەر کراوە، بە تۆمەتی ئەوەی ناحەقی بەرانبەر کەرتی تەندرووستی سلێمانی و وەزارەتی تەندرووستی کردووە، دادوەر وتەی لێوەرگیرا.
دەستگیرکردنی سۆما خالید کاردانەوەی فراوانی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی بەدوای خۆیدا هێناوە و داوای دەستبەجێ ئازادکردنی دەکەن و ئاماژە بەوەدەکەن، کە ئازادی ڕۆژنامەنووسی ڕۆژبەڕۆژ لە هەرێمی کوردستان بەرتەسک دەکرێتەوە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 755
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!