پسپۆڕان دەڵێن، گوڵەبەڕۆژە لە ڕووی بەهای خۆراکییەوە زۆر دەوڵەمەندە و پڕە لە مادە خۆراک پێدەرەکان، هەروەک بڕێکی هاوسەنگ لە چەوریی و کالۆریی تێدایە.
گوڵەبەڕۆژە لە زیاتر لەلایەنێکەوە یارمەتیی دڵ و خوێنبەرەکان دەدات، بەو پێیەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E کە دژە ئۆکسانە و ڕێگری دەکات لە کۆبوونەوەی کۆلیسترۆڵ لەسەر دیواری لولەکانی خوێن، هەروەها پۆتاسیۆمی تێدایە کە یارمەتیی دابەزاندنی بەرزی پەستانی خوێن دەدات.
گوڵەبەڕۆژە مادە خۆراکیەکانی وەک سیلینیۆم و مس بۆ جەستە دابیندەکات کە یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان، ئەمە جگە لە ڕۆڵی مس لە نەرمکردنی جومگەکاندا.
هەروەک کالیسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە کە پێکهاتەیەکی زۆر نایابە بۆ بوونیادنانی ئێسکێکی بەهێز.
پێکهاتەی خۆراکیی گوڵەبەڕۆژە بریتییە لەتریپتۆفان کە یارمەتیی کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و باشترکردنی باری دەروونی دەدات، ئەمەش وایکردووە ببێتە سوکە ژەمێکی گونجاو بۆ خواردنی درەنگانی شەو بۆ هەر کەسێک کە کێشەی خەوتنی هەیە.
لە سوودەکانی تری گوڵەبەڕۆژە ئەوەیە کە ئەگەر بەبەردەوامیی بخورێت یارمەتیی باشکردنی یادەوەریی دەدات، هەروەک مادەی کۆلین ڕادەی توندی سەرئێشە سوک دەکات و کەمیدەکاتەوە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 534
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!