دەقی پیرۆزباییەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بەڕێزان عەتا کەریم سەرنوسەر و میدکار و کادیرانی PUKMEDIA
بەبۆنەی داگیرساندنی مۆمی بیست ساڵەی تەمەنی ماڵپەڕی PUKMEDIA وە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
ئەم قۆناغەی PUKMEDIA پێی گەیشتوه و ئه و نوێکارییەی لە دیزاین و شێوازی ئیشکردن و ڕووماڵکردنی ڕووداو و پێشهاتەکان کە دەیبینین؛ سەلمێنەری پەرۆشی و هەوڵی سەرنوسەر و ستافی میدیاکار و ڕۆژنامەنوسانی بەئەمەکی وێبسایتەکەتانە کە ئەمەش جێگەی بەرز نرخاندنە، هەمووکات بەسەکۆیەکی میدیایی پیشەیی ڕاستگۆی دەزانین و جێی شانازیمانە.
بۆ ساڵی نوێی تەمەنیشی، هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاترتان بۆ دەخوازم لەگەڵ پابەند بوونتان بە ئیتیک و کاری پیشەییتان.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 364
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!