دەقی پیرۆزباییەکەی مەکتەبی ڕێکخستنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
هەڤاڵ عەتا کەریم سەرنووسەری PUKMEDIA
هەڤاڵانی ڕۆژنامەنوس و کارمەندانی ئازیز
ماڵپەڕی PUKMEDIA ماڵپەڕی ڕەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە یەکێکە لەپێگە ئەلەکترۆنیە باوەڕپێکراوەکان و بەپێگەیەکی ڕاستگۆ و بوێر ناسراوە و بەبێ جیاوازی ئەرکە میدیاییەکەی جێبەجێ دەکات بەپێی یاساکانی کاری ڕۆژنامەگەری توانیویەتی بەئامانەتەوە ئیتیکی کاری ڕۆژنامەی بپارێزێت.
داهێنانێکی تری ئەم ماڵپەڕە، بەچەند زمانێکی جیاجیا زانیاری و هەواڵەکان بەزووترین کات دەگەیەنێتە بینەروخوێنەرەکانی، بۆیە PUKMEDIA یەکێکی دیکەیە لە شانازییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەڕووی کاری ڕاگەیاندنەوە، بۆیە بەناوی هەڤاڵ سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەب و تەواوی هەڤاڵانی مەکتەبەوە گەرمترین پیرۆزبایی لەسەرنووسەر و ستافی ئەم ماڵپەرە پر سەروەرییە دەکەین و کارەکانیان بەرزدەنرخێنین و هیوای بەردەوامی داهێنانی زیاتریان بۆ دەخوازین لەداهاتوودا وەکچۆن لەڕابردوودا جێدەستیان دیاربووە لەگەشکردنی میدیای کوردیدا، ئاوهاش لەداهاتوودا خزمەتی زیاتر بگەیەنن بە ڕاگەیاندنی یەکێتی و گەلی کورد لەبواری میدیای نوێ دا
دووبارە پیرۆزە .
مەکتەبی ڕێکخستنی ی.ن.ک[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 364
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!