دەقی پیرۆزبایی:
بەڕێزان سەرنوسەرو ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی ماڵپەڕی PUKMEDIA
لەیادی داگیرساندنی مۆمی 20هەمین ساڵەی دا چەپکە گوڵی سەرکەوتن وپێشکەوتن و ماندوونەبوونتان پێشکەش دەکەین، هیوادارین وەکچۆن لەڕابردوودا PUKMEDIA پێشەنگ بوو لە پاراستنی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی و ڕاستگۆیی لە گەیاندنی هەواڵ و زانیارییەکاندا لەمەودواش بەهەمان شێوە لە بەرەوپێشچوون و گەشەسەندندا بێت، هەمیشە مینبەرێک بێت بۆ ڕۆژنامەنووسان و گەیاندنی دەنگی هەموو چین و تۆێژەکانی کۆمەڵی کوردی بەبێ جیاوازی بیرو ئایدۆلۆجیا، وەک زمانحاڵی ڕاستەقینەی یەکێتی لە خزمەت گەیاندن بێت بە هەموو چین و توێژەکان .
PUKMEDIA لەڕابردوو بەهەوڵ و هیمەتی کۆمەڵێک کادیری میدیایی بەتوانا دامەزراو و هێلێکی ڕاست و دروستی پەیڕه و کردووە تا ئەم ساتە ، لەداهاتووش دڵنیام لەگەڵ گەشەسەندنەکانی تەکنە لۆجیا بەئاڕاستەی پێشکەوتنی زیاتر هەنگاو دەنێت بە هیمەتی ئێوەی بەڕێز.
لەکۆتایدا دەستی ماندوونەبونتان دەگوشین وەک ڕێکخراوی میدیا هەماهەنگ دەبین بۆ خزمەتی زیاتر بە بواری میدیایی ، دووبارە پیرۆزبێت.
لەگەڵ ڕێزدا
ڕێکخراوی میدیا بۆ ڕاهێنانی ڕۆنامەنووسان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 668
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!