ناونیشانی بابەت: دانەبەزینی گوون لە منداڵاندا
ئامادەکردن: د. #ڕەنج بیلال کاکەیی#
پێش لەدایکبوون ، گوونەکان ئەجوڵێن و دائەبەزن بەرەو تورەکەی گون ، ئەگەر ئەم حاڵەتە ڕوونەدات ئەوا کێشەکە بە دانەبەزینی گونەکان دائەنرێت.
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ، چارەسەر پێویست نییە چونکە لە چەند مانگێکی کەم دوای لەدایک بوون ، گونەکان دائەبەزن، ئەگەر دانەبەزین پاشان بە ڕێگای نەشتەرگەری چارەسەر ئەکرێت ، وە نەشتەرگەری دابەزاندنی گونەکان پیویستە لە تەمەنی (6 - 12 مانگی) ئەنجام بدرێت.
ئەگەر دانەبەزینی گون چارەسەر نەکرێت ئەو لە دواتردا کەسەکە دەکرێت تووشی ئەم کێشانە ببێت:
1- شێرپەنجەی گونەکان.
2- نەزۆکی بەتایبەت ئەگەر هەردوو گونەکان دانەبەزیبن.
بە گشتی ئەم حاڵەتە پزیشک دەستنیشانی ئەکات بۆیە پێویستە منداڵی لەدایک بو پشکنینی بۆ بکرێت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە دایک و باوک دەبێت دڵنیابن لەوەی کە کۆئەندامی زاوزێ لە ساڵی یەکەمی لەدایکبووندا لە تورەکەی گووندا هەیە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 244
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!