تیپى تۆپى سەرمێزى #یانەى برایەتى# ئامادەکارییەکانى چڕکردۆتەوە بە مەبەستى بەشداریکردن لە خولى پلەیەکى یانەکانى تۆپى سەرمێزى یانە پلەیەکەکانى ئێراق.
بە مەبەستی درووستکردنی پێکهاتەیەکی تۆکمە بۆ بەژداریکردن لە یارییەکانی خولی تۆپی سەرمێزی یانە پلەیەکەکانی ئێراق، کەوا بڕیارە لە ڕۆژانی 9 تا 11 ی ئەم مانگە لە شاری نەجەف ڕکابەرییەکانی ئەنجام بدرێت، بەشێوەیەکى ڕەسمى یانەى برایەتى گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی ناسراو و بە ئەزموونی کورد و پیشمەگەر لەدەرەوەی وڵات (کاروان ئازاد) ئیمزاکرد.
بەشدار سەربەست، ڕاهێنەرى تیپى تۆپى سەرمێزى یانەکە لە لێدوانێکى تایبەت بە کوردستانى نوێى ڕاگەیاند، یانەى برایەتى بە تایبەت تیپى تۆپى سەرمێزى هەمیشە ناوێکى درەوشاوە بووە لەسەر ئاستى کوردستان و ئێراق و تەنانەت وڵاتانى عەرەبیش ، بەڵام بۆ ئەم وەرزەى خولى پلەیەک بە شێوەیەکى باش و تۆکمە ئامادەکاریمان کردووە بۆ ئەوەى سەرکەوتن لە خولى پلەیەک مسۆگەر بکەین و بگەڕێینەوە ڕیزى گەورەکان، چونکە شوێنى ڕاستەقینەى برایەتى نایابه.
وتیشى، ساڵانە تیپەکەمان لەسەرجەم ئاستەکان بەشدارى خولەکانى کردووە و زۆربەى کاتیش یاریزانەکانمان یاریزانى سەرەکى هەڵبژاردەى تۆپى سەرمێزى ئێراق بوون ، بۆیە نەبوونى برایەتى لە نایاب کەلێنکى گەورە بووە و ئێمەش بە مەبەستى گەڕانەوە بۆ پڕکردنەوەى ئەو کەلێنە بەشدارێکى قورس دەبین لە خولى پلەیەکى یانەکانى ئێراق.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 567
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!