شەوى ڕابردوو؛ لە ئەنجامی ڕوودانی بوومەلەرزە لە چەند شارو شارۆچکەیەکى باکوور و ڕۆژاواى کوردستان، کە لەهەمان کاتدا باشوورى کوردستان-یشى گرتەوە، بووە هۆى ئەوەى کەوا هەزاران هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و هەزارانی دیکەیش بریندار بوون، سەبارەت بەم کارەساتە خەمناکەوە، #غەفوور مەخموورى# سکرتێرى گشتیى #یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان# YNDK پەیامێکى هاوخەمى ڕاگەیاند، کە ئەمە دەقەکەیەتى:
$پەیامى هاوخەمى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ باکوورو ڕۆژاواى کوردستان$
بەناوی یەزدانى مەزن و دلۆڤان
- گەلى خۆڕاگرى کوردستان ...
بەداخەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ڕوودانی بوومەلەرزە لە چەند شارو شارۆچکەیەکى باکوور و ڕۆژاواى کوردستان، کە لەهەمان کاتدا باشوورى کوردستان-یشى گرتەوە، هەزاران هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و هەزارانی دیکەیش بریندار بوون، سەرەڕاى زیانێکى زۆرى ماددى و داڕووخانى ژمارەیەکى زۆرى ماڵ و ئاپارتمانى نیشتەجێبوونى هاووڵاتییان.
ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە هەموومانی دڵتەنگ و خەمبار کرد، بەناوى خۆمان و کۆمیتەى سەرکردایەتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمى خۆمان ئاڕاستەى کەسوکاری قوربانیان و گەلەکەمان لە باکوور و ڕۆژاواى کوردستان دەکەین و هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەخوازین و، خۆمان بە هاوخەمی کەس و کارى قوربانیان و لێقەوماوان و زیانلێکەوتووانی ئەم کارەساتە دەزانین و، لە یەزدانى مەزن داواکارین هێمنى و ئارامى و دڵنەوایى بە هەموو لایەکمان ببەخشێت.
لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستیمان بۆ تەواوى گەلى خۆڕاگرى کوردستان.
دڵسۆزتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
#06-02-2023#
[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,027
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!