تەڤگەری ئازادی: گەلی کورد و مرۆڤدۆستان ڕۆژێکی خەمگین و بەئازار بەڕێدەکەن
سێشەممە 02.06.2023
پەرۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆمان بۆ قوربانیان و زامدارانی کارەساتی بومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و شارەکانی باکووری سووریا و ڕۆژاوای کوردستان ڕادەگەیەنیین ،
ھەر دەچێت گەورەیی و ھێزی وێرانکاریەکەی ئەو کارەساتە سرووشتییە زیاتر دەبێت و زیانەکان و قوربانییەکان ڕوو لەھەڵکشانی زیاترن ، گەلەکەمان لە باکوور و ڕۆژاوای کوردستان بەردەوام ڕووبەڕووی داگیرکاری و فاشییزم و ستەمکاریەکی ھەمەلایەنە دەبێتەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتانەوە،
بۆیە دەبێت ئەو کارەساتە وەک دەرفەتێک ھەموو گەلی کورد بەئاگابێنێتەوە بۆ پشتیوانی و سەفەر بەر بوون و ھاوکاریکردن، لەو ڕوانگەیەوە بەڕۆحیەتێکی کورد بوون و مرۆڤایەتی یەوە داوا لە تاک بەتاکی گەلەکەمان لە باشووری کوردستان بەتایبەتی و کوردانی دەرەوەی وڵات دەکەین بەشێوەیەکی ڕێکخراو دەست بە چالاکی کۆکردنەوەی ھاوکاریەکان بکەن بۆ زیان بەرکەوتوان و قوربانیانی ئەو کارەساتە سرووشتییە وێرانکەرە، کەلەئێستادا بەھۆی سەختی کەش و ھەواو کەمی خزمەتگوزاری سەرەتایی بەھەزاران ھاوڵاتی کورد چاویان تەنھا لە کۆمەک و ھاوکاریەکانی ھاو زمان و نەتەوەی خۆیان و مرۆڤدۆستانە.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 701
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!