لێکۆڵینەوەیەکی نوێی پزیشکیی دەڵێت: هەرزەکاران ڕۆژانە دەبێت لەنێوان 8 بۆ 10 کاتژمێر بخەون بۆئەوەی تەندرووستیی جەستەیی و دەروونیان باش بێت و ئاستی خوێندنیان دانەبەزێت.
لێکۆڵینەوەکە کە زانکۆی ڕاش لەشیکاگۆ کردویەتی دەڵێت؛ خۆگونجاندن لەگەڵ خشتەی نوێی خەوتن لە سەرەتای ساڵی خوێندندا ڕەنگە ببێتە هۆی کەمبوونی پشودان و ماندوبوون لەڕۆژدا، هەروەها گۆڕانکاریی لەباری دەروونی و تەرکیزدا.
توێژینەوەکە لەماڵپەڕی (Science Daily) بڵاوکراوەتەوە و پڕۆفیسۆر ستێفانی جەی کرۆلی سەرپەرشتی توێژینەوەکەی کردووە، تێیدا هۆشداریداوە لەوەی کە زۆرێک لە هەرزەکاران لە کاتی خوێندندا ڕۆژانە کەمتر لە 8 کاتژمێر دەخەون.
کراولی هەروەک وتویەتی: سیستەمی مێشک کە کۆنترۆڵی خەو دەکات بەشێوەیەک دەگۆڕێت کە ئاسانکاریی بۆ هەرزەکارێک دەکات تا درەنگەکانی شەو بەخەبەر بێت، لە کاتێکدا سیستەمی کاتژمێری بایۆلۆجی جەستە دواتر گەشە دەکات، لە ئەنجامی ئەمەدا دوو هێز کێبڕکێ دەکەن، یەکێکیان داوا دەکات لەپێناو خشتەی خوێندن زوو بخەوێت، ئەوی دیکەشیان گۆڕانکاریی بایۆلۆژی سرووشتیی جەستە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 545
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!