#ڕێواز فایەق#، سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان لەمیانی وتارێکیدا لە کۆنفرانسی بەرەو ئاییندەیەکی باشتر بۆ ئازادی بیروڕا لە هەرێمی کوردستان وتی: بۆئەوەی مومارەسەی ئازادی ڕادەربڕین بکەین، پێویستمان بە کەرەستەکانێتی و کێ مومارەسەیان دەکات، لەو ڕووەوە کێشەی بۆشایی یاسامان نییە و باشترین یاسامان لە ناوچەکەدا هەیە بۆ خۆپیشاندان و کاری ڕۆژنامەوانی و بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی، بەڵام کێشەمان لەگەڵ جێبەجێکردنیدایە.
دەشڵێت: لەسەر ئاستی کۆمەڵگە لە قەیرانداین، هیچ یەکێکمان پارێزراونین، تەخوین دەکرێین و دەبوخزێنرێین و دەکەوینە بەردەم مەترسی، ئەوەی لەسەر ئاستی کۆمەڵگە هەیە بەناوی ئازادی ڕادەربڕینەوە، سەربڕینی ئازادی ڕادەربڕینە، فەرهەنگی جوێندان هاتۆتە ناو کۆمەڵگەوە و خەریکە دەبێت بە کلتوروو چارەسەرکردنی قورسە، دەبێت یاسایەکمان هەبێت بۆ ڕێگرتن لە ڕق لێبوونەوە.
لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕینەوە سەرۆکى پەڕڵەمانى کوردستان وتی: ئەو هەموو ڕاپۆرتەی لەسەر دۆخی ڕۆژنامەوانی و ئازادی ڕادەربڕین هەیە بە نکۆڵی لێکردن چارەسەرنابن و ڕاپۆرتەکان بەشێکی زۆری ڕاستیان تێدایە، ڕەتکردنەوەی بەردەوامی دۆخەکە چارەسەرناکات. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 709
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!