بەکتریای گەدە یەکێکە لە نەخۆشییەکانی گەدە و چارەسەرنەکردنی دەبێتە هۆی تووشبوون بە برینی گەدە، د.هیوا پزیشکی ڕاوێژکاری وردی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر لەم بابەتەدا زانیاریی لەبارەی چارەسەری ئەم بەکتریایە دەخاتەڕوو.
1- زۆرکەس کە بەکتریای گەدەیان هەیە و برینی گەدەیان هەیە پێویستە چارەسەر وەربگرن کە سێ کەڵک ئەگەیەنن بە نەخۆشەکە: برینەکەی چاک ئەکەنەوە، ناهێڵن برینەکە دووبارە درووستبێتەوە، مەترسی گۆڕانی برینی گەدە بۆ خراپتر یان بۆ شێرپەنجە زۆرکەم ئەبێتەوە.
2- دوای تەواوکردنی چارەسەر، زۆرکەس ئەبێت چاودێری بکرێن و پشکنینیان بۆ بکرێتەوە بۆ ئەوەی دڵنیابین بەکتریاکە نەماوە، زۆربەی جار بەکتریاکە نامێنێت، هەندێکجار نەخۆشەکە بەتەواوی چاکنەبۆتەوە واتە بەکتریاکە ماوە بۆیە زۆر گرنگە چارەسەری زیاتر وەربگرێت. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 568
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!