کۆمەڵەی نەخۆشیی شەکرە لە وڵاتی ئەڵمانیا دەڵێت: نەخۆشیی شەکرە پەلاماری گورچیلەکانیش دەدات و مەترسیی پێویستی شوشتنەوەی گورچیلەکان بەدرێژایی ژیان یان چاندنەوەی گورچیلە لای کەسەکە بەرزدەکاتەوە.
کۆمەڵەکە باسی لەوە کردووە، بۆ دوورکەوتنەوە لەو مەترسییە، پێیوستە پشکنینی بەردەوامی میز بکرێت، لانی کەم ساڵی جارێک پێیوستە ئەو پشکنینە بکرێت بۆئەوەی بزانرێت پڕۆتینی ناسراو بە ئەلبۆمینی تێدایە کە گورچیلە کاتێک لەگەڵ میزدا دەریدەکات کە وەک پێویست کارنەکات.
هەروەک وتویەتی: نەخۆشانی شەکرەش دەبێت ئاگاداری ئەوەبن ڕێژەی شەکر و پەستانی خوێنیان کۆنترۆڵ بکەن، ئەوە جگە لە دابەزاندنی کێشی جەستە و وازهێنان لە جگەرەکێشان و پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکیی تەندرووست و بەردەوامبوون لەسەر وەرزشکردن و ئەنجامدانی ڕاهێنانە جەستەییەکان. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 712
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!