ناونیشانی بابەت: بۆچی دایکان لە قەترەی غازات ئەترسن و بەکاری ناھێنن؟
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
زۆرجار کە سەردانم ئەکەن بۆ تەندرووستی منداڵە ساواکەیان دوای پشکنینی تەواو کە دێمە سەر ئەوەی منداڵەکە گریانە زۆرەکەی لەبەر غازاتە و قەترەی غازات بنووسم ڕاستەوخۆ دایک یان ھەندێ جار باوکیش ئەڵێن نا دکتۆرە نامانەوێ فێربێ و ئەڵێن زۆر خراپە!
- ئەمەوێ دڵنیاتان بکەمەوە کە منداڵ لە 3 مانگی یەکەمی تەمەنی غازاتێکی زۆری ئەبێ و ئەگەر بەو ڕێگایانەی لەوێنەکە دام ناوە سوودی نەبوو ئەوا پێویستی بەو قەترەیە ئەبێت و ئەگەر بەجوانی و بێ زیادەڕۆیی بەکارت ھێنا بەو شێوەیەی پزیشک بۆتی دیاری کردووە ھیچ زیانێیکی نابێت و منداڵەکەتیش ئارامتر ئەبێتەوە.
- لەبیرمانیش نەچێت جۆرێکی تری دایکانیش ھەیە منداڵەکە تەمەنی مانگێک نابێ 3-4 قەترەی غازاتى لەخۆی کۆکردووەتەوەو کەھەمووشی یەک مادەیە ، ئەوجاش سوودی نەبینیوە چونکە بەشێوەیەکی ھەڵە بەکاری ئەھێنێت. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 459
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!