ناونیشانی بابەت: بۆچی سەری منداڵی ساوا ئارەقی زۆر ئەکات؟
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
زۆرجار ئەم پرسیارەمان لێدەکرێت دەربارەی منداڵی ساوا، بەزۆری ھیچ مەترسیەکی نیەو پێویست بە نیگەرانی ناکات و لەدوای تەمەنی 1 ساڵی یەوە نامێنێ یان کەم ئەبێتەوە. $ھۆکارەکانی؟$
- ڕژێنی ئارەقکردن بەزۆری بڵاوبۆتەوە لەسەری منداڵی ساواو نزیکە لە پێستی سەری. بۆیە ئەبینین سەری ئارەقی زۆری کردووەو لەشی ئاساییە.
- زۆر جار منداڵ لەسەر یەک لا ئەخەوێت و ناتوانێت خۆی بجوڵێنێ بۆیە ئەولایەی کە لەسەری خەوتووە ئارەقێکی زۆر ئەکات.
- کەمی ڤیتامین D ھۆکارێکی ترە.
- زۆرجار دایکیش منداڵ زۆر گەرم دائەپۆشێت بێگومان ئەوەش ئارەق کردن زۆرتر ئەکات، بۆیە پێویستە زیادەڕۆیی نەکەیت لە جلوبەرگی منداڵ. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 229
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!