بەڕێز فازڵ میرانی لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی ڕووداو، سەبارەت بە بارودۆخی ئێراق و هەرێمی کوردستان وەڵامی هەندێ پرسیاری داوەتەوە و، لەلایەکی دیکە سەبارەت بە بارودۆخی نێوخۆیی یەکێتی نیشتمانی وەڵامی پرسیارەکانی داوەتەوە دیارە بۆ هەندێ بابەت خوێندنەوەی هەڵەی بۆ کراوە کە مەبەستی هەڤاڵ فازڵ میرانی ئەو لێکدانەوەیە نەبووە و، هەروەها چەند ڕستەیەکیش لەو چاوپێکەوتنە وەک گوتراوە بەکارنەهاتووە، بەڵکوو بەشێوەیەکی دیکە و مانای دیکەی پێبەخشراوە!. لێرەوە ڕایدەگەیەنین ڕووداو و بڕیارەکانی نێوخۆیی یەکێتی نیشتمانی تایبەتن بەخۆیان و بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و تەداخولمان نەکردووە و تەداخولیش ناکەین، ئەگەر لەو بارەوە لێکدانەوە هەبووبێت بۆچونی شەخسیە، واباشە ڕاگەیاندنیش بە ئەمانەتەوە مامەڵە لەگەڵ بیروڕای میوانەکانی بکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
هەڤاڵ فازڵ میرانی
05.03.2023. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 505
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!