بەکر محەمەد ئەمین سەعید گدروون ئەلیاس ڕۆستەم
ناو: بەکر
نازناو: تەلانی - خاڵە بەکر
ناوی باوک: محەمەد ئەمین سەعید
ناوی دایک: ئامینە عەبدولڕەحمان
ساڵی لەدایکبوون: 1943
شوێنی لەدایکبوون: گوندی تەلان-شارەدێی سوورداش
$ژیاننامە$
خاڵە (بەکر تەلانی)
نیو سەدە لە خەباتی پێشمەرگایەتی و دووجار لە ژیانی پێشمەرگەیەتی دا لە شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی نوێدا برینداربووە و تەواوی ژیانی خۆی بەخشیوەتە ئازادی میللەتەکەی لە ئەنفالیشدا تەواوی خێزانەکەی (11) یازدە سەر خێزانی (5) پێنج کوڕ و (5) کچ و خێزانەکەی بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتوون تا ئێستا نازانێت گۆڕی ئازیزانی لە کام سەحراو و بیابان زیندەبەچاڵکراون و گۆڕەکانیان لە کوێیە، مەحاڵە بۆ کەسێک تەواوی خانەوادەکەی بەزیندوویی لەچاڵبنرێت و گولە باران بکرێت لە بیربچێتەوە . هەزاران سڵاو بۆ ڕوحی پاکی تەواوی خێزانە ئەنفالکراوەکانی خاڵە بەکر تەلانی و تێکڕای ئەنفالکراوەکانی گوندەکانی و کوردستان. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 677
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!