ناونیشانی بابەت: غیرەکردنی منداڵ بەشی یەکەم
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
ئیرەیی یاخود غیرەکردن بە یەکێک لە نەخۆشییە دەروونی یەکان دائەنرێت و سەرەتا لەناو خێزانەوە درووست ئەبێت و ھۆکارەکەش دایک و باوکن. زۆربەی جار بەبێ مەبەست درووست ئەبێت بۆیە ھەمیشە ھەوڵ بدەن ھاوسەنگی ڕابگرن لەنێوان منداڵەکانتان و مەھێڵن ھەستی ئیرەیی (غیرەکردن) لە لایان درووست بێت چونکە غیرەکردن نەخۆشییەکی کوشندەیەو کاریگەریی سلبی ئەبێت چی لەسەر تاک و چی لەناو خێزان و دواتریش کۆمەڵگە.
دیارترین دەرئەنجامەکانی ئەبێتە ھۆی درووستکردنی منداڵێک بەم سیفەتانەی خوارەوە:
- کەسایەتییەکی لاواز.
- بڕوابەخۆنەبوون.
- ھەستکردن بەکەمی.
- نەبوونی حەزی داھێنان و بەرەوپێشچوون.
- ھاروھاج و توندوتیژو گوێ نەدان بە دەوروبەر. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 187
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!