ناونیشانی بابەت: ھۆکارەکانی کوورتە باڵایی لەمنداڵان
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
1- بۆماوەیی: لێرەدا پێویستە باڵای دایک و باوک بزانین، بۆ ئەوەی پێشبینی باڵای منداڵ بکەین لەداھاتوودا.
2- کەمی ڤیتامینەکان و پرۆتین و خواردنی ناتەندرووست و قەڵەوی و کەمخەوتن.
3- ھۆکاری دەروونی: کاتێک منداڵ لە ژینگەیەک گەورە ئەبێت کە پڕە لە کێشەی خێزانی و ڕوو بەڕووی توندو تیژی و پشتگوێ خستن ئەبێتەوە (ئەم خاڵە زۆرزۆر گرنگە ھۆکاری زۆربەی نەخۆشییەکانە کە پەیوەندی بە گەشەو تەندرووستی منداڵەوە ھەیە).
4- ھۆکاری جەستەیی: لێرەدا ھیچ ھۆکارێک نادۆزینەوە بەڵام زۆرجار منداڵێکی تریش لە خێزانەکەدا ھەیە بەوشێوەیە و بە منداڵی باڵای بچوکە بەڵام کە گەورە ئەبێت باڵای زیادئەکات و وەکوو ھاوتەمەنەکانی ئەبێت.
5- ھۆکارە نەخۆشییەکان: تێکچونی ھۆرمۆنەکان ، غودەی تەمەڵی ، شەکرە، نەخۆشییەکانی گورچیلە، ناتەواویە زگماکیەکان ، ناتەواوی کرۆمۆسۆمەکان و ھەموو جۆرە نەخۆشییە درێژخایەنەکان. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 241
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!